كۆتایی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كونگره‌ی چوارده‌هه‌می كۆمه‌ڵه
به پێی راپۆرتی ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه، كونگره‌ی چوارده‌هه‌می كۆمه‌ڵه به به‌شداری نوێنه‌رانی ته‌شكیلاتی عه‌له‌نی، ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ته‌شكیلاتی ناوخۆی وڵات له نیوه‌ی دووهه‌می مانگی پووشپه‌ڕدا به‌ڕێوه‌چوو و پاش ٣ رۆژ كاری به‌رده‌وام سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی پێهات.
كونگره‌ی چوارده‌هه‌م پاش بیستنی راپۆرتی سیاسی كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی كونگره‌ی سێزده‌هه‌م كه بارودۆخی سیاسی جیهان، ناوچه‌كه، ئێران و كوردستانی دابووه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م راپۆرته باسێكی تێروته‌سه‌لی كرد و به پێی بڕیارێك ئه‌و گوزارشه سیاسییه‌ی په‌سه‌ند كرد و كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی خۆی راسپارد تا ئه‌و گوزارشه سیاسییه به كونگره‌ی چوارده به شێوه‌ی عه‌له‌نی بۆ ئاگاداری بیروڕای گشتی بڵاو بكاته‌وه.
كونگره پاش بیستنی گوزارشی كاركه‌ردی ئۆرگانه‌كانی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه، سه‌باره‌ت به‌م باسه‌ش به شێوه‌ی جیدی گفتوگۆی كرد. پاشان به په‌سه‌ند كردنی چه‌ند بڕیاری ناوخۆیی، له به‌شی كۆتایی ده‌ستور جه‌له‌سه‌كان، له نێوان ئه‌ندامانی حیزب و كۆمه‌ڵه، ١٩ كه‌سی وه‌ك ئه‌ندامی ره‌سمی كومیته‌ی ناوه‌ندی داهاتووی كۆمه‌ڵه هه‌ڵبژارد. دانیشتنی كۆتایی كونگره كه ئه‌مڕۆ له ته‌له‌ویزیۆنی كۆمه‌ڵه بڵاو ده‌بێته‌وه به‌شی كۆتایی كاری كونگره‌ی چوارده‌همی كۆمه‌ڵه‌ی به خۆی ته‌رخان كردبوو.
راگه‌یاندنی كۆتایی كاری كونگره له رۆژه‌كانی داهاتوودا له ته‌له‌ویزیۆن و باقی راگه‌یاندنه گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵه بڵاو ده‌بێته‌وه. ته‌له‌ویزیۆنی كۆمه‌ڵه له داهاتوویه‌كی نزیكدا گوزارشی سیاسی كونگره‌ی چوارده‌هه‌می كۆمه‌ڵه و هه‌روه‌ها باس و لێكۆڵینه‌وه‌كان له سه‌ر ئه‌م راپۆرته به ئاگاداری هه‌مووان ده‌گه‌یه‌نێت.
چوار‌شه‌ممه 13 ی گه لاوێژی 1389 _ 4 ی ئاگوست‌ی 2010




