ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٣ كه‌س له‌ شاری مه‌ریوان | هه‌واڵه‌کان | لاپه‌ڕی سه‌ره‌کی

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٣ كه‌س له‌ شاری مه‌ریوان

قه‌باره‌ی پیته‌کان Decrease font Enlarge font
image

رۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خه‌رمانان هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمی ئیسلامی به‌ هێرش بردنه سه‌ر ئاوایی "نێ" له‌ ده‌وروبه‌ری شاری مه‌ریوان ٣ لاویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.

"ئه‌میر كاوه‌، موختار ئه‌فرا و موسلێح به‌دخه‌ش" پاش ده‌ستبه‌سه‌ر بوونیان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوان گواسترانه‌وه‌. ماوه‌ی ٢ حه‌وتوو له‌وه‌ پێش هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی به‌ هێرش بۆ سه‌ر‌ ئاوایی "نێ" پاش پشكنینی ژماره‌یه‌ك له‌ ماڵه‌كان، ٥ كه‌س  به‌ ناوه‌كانی "به‌همه‌ن فتاح زاده‌، ئێختیار كاوه‌، بڕیار كاوه‌، بورهان درخشانی و بورهان خوسره‌وه‌ی"یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره‌ گواسته‌وه‌‌. شایانی باسه‌ له‌ هۆكاری ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ركردنانه‌، شوێنی راگرتن و چاره‌نووسی ناوبراوان له‌م ماوه‌دا زانیاریه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

 

   چوارشه‌ممه   10ی   خه رمانان  1389 _ 01ی   سێپتامبری  2010

پێ زیادکردن: Add to your del.icio.us | Digg this story
  • email ناردن بۆ دۆستێک
  • print نوسخه‌ی چاپی
  • Plain text نوسخه‌ی ساده‌
Tags
No tags for this article
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌
0