به‌رێوه چوونی رێوره‌سمی به شكۆی ساڵرۆژی دامه‌زراندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له مه‌قه‌ری ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
پاش نیوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌رمانان رێوره‌سمێكی به شكۆ به به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌كانی رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران " كۆمه‌ڵه" و بنه‌ماڵه‌كانیان و دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه له شاری سلێمانیه به‌رێوه چوو.
ئه‌م رێوره‌سمه پاش به‌خێرهاتن كردن له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه "شاهین خه‌لیلی" له به‌شداربووان و سرودی ئه‌نترناسیۆناڵ سرودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار و ده‌قێقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانبه‌ختكردووانی رێگای ئازادی و سوسیالیزم ده‌ستی پێكرد. پاشان "حه‌سه‌ن ره‌حمان په‌نا" ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه به بوونه‌ی ساڵرۆژی دامه‌زراندی حیزب، ئاڵوگۆڕه سیاسیه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران و پێویستی به هێز كردنی هه‌ر چی زۆرتری راده‌ی كاریگه‌ری حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له نێو كرێكاران و چین و توێژه سته‌م لێكراوه‌كان و شكڵ پێدان به جه‌مسه‌رێكی چه‌پ و سوسیالیستی له ئاراسته‌ی به سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی خه‌باتی ئه‌م ده‌وره له ئێران‌دا قسه و باسێكی پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرد. له درێژه‌دا گروپی سرودی كۆمه‌ڵه چه‌ند سرودیان به زمانی كوردی و فارسی پێشكه‌ش به به‌شدرابووان كرد. "له‌یلا حاجی میرزایی" و "وه‌یلان عه‌زیز نژاد" به خوێندنه‌وه‌ی ٢ شێعر و "گوڵاڵه ئاقابرایی" و "هیوا خۆش قسه" به پێشكه‌ش كردنی ٢ گۆرانی فارسی و كوردی ئه‌م به‌شه له رێوره‌سمه‌كه‌یان رازانده‌وه.
به‌شی دووهه‌می ئه‌م رێوره‌سمه به شادی و هه‌ڵپه‌ركێی، تا دره‌نگان له نێوان شوور و شه‌وقی به‌شداربووان كۆتایی پێهات. به ئاگاداریتان ده‌گه‌یه‌نین كه رێپورتاژێك له‌م رێوره‌سمه پاش نێوه‌رۆی رۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌رمانان له ته‌له‌فزیونی كۆمه‌ڵه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه.
كومیته‌ی به‌رێوه‌بردنی رێوه‌ره‌سمه‌كان
١١ی خه‌رمانی ساڵی ١٣٨٩




