گیان له ده‌ست دانی یه‌كێك له هاورێیانی دێرینی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
به پێی هه‌واڵێك كه به ده‌ستمان گه‌یشتوه رۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌رمانان به داخه‌وه "حه‌بیبوڵای ره‌مه‌زانی" خه‌ڵكی ئاوایی "ئه‌وێهه‌نگ"ی سنه له ته‌مه‌نی ٦٥ ساڵیدا به هۆی روداوێكه‌وه گیانی خۆی له ده‌ست دا.
"حه‌بیبوڵای ره‌مه‌زانی" یه‌كێك له كه‌سانی زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی "ئه‌وێهه‌نگ" له به‌شی "ژاوه‌روی شاری سنه بوو كه له كاتی حوزوری پێشمه‌گه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا له ناوچه‌كه، هاورێ و هاوده‌می ئه‌وان بوو و له هیچ یارمه‌تیه‌كه به هێزه‌كانی پێشمه‌گه‌ی كۆمه‌ڵه درێغی نه‌ده‌كر. پاش به جێ هێشتنی ناوچه‌كه له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه هه‌روا به دۆست و لایه‌نگه‌ری كۆمه‌ڵه مابوو.
پێنج شه‌ممه 11ی خه رمانان 1389 _ 02ی سێپتامبری 2010
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م هه‌واڵه




