له ده‌وروبه‌ری شاری سه‌قز دوو كه‌س كوژران و بریندار بوون
هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری سه‌قزه‌وه باس له‌وه ده‌كات كه، رۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌رمانان مه‌ئمورانی ئینتزامی رژیمی ئیسلامی ده‌سڕێژیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبیلێك كه به وته‌ی ئه‌وان هه‌ڵگری كالای قاچاخ بوو و له ئاكامدا گیان له ده‌ست دانی یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كانی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه.
ئه‌م جه‌نایه‌ته تازه‌ی مه‌ئمورانی ئینتزامی رژیم كه بووه هۆی گیان له ده‌ست دانی "محه‌ممه‌د خوداره‌حمی" ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و بریندار بوونی "ئه‌نوه‌ر خوادره‌حمی"، له یه‌كێك له ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری سه‌قز هاته ئاراوه. به پێی وته‌ی شایه‌تحاڵانی مه‌حه‌للی، ئه‌م ئۆتۆمبیله هیچ چه‌شنه كالایه‌كی قاچاخی تێدا نه‌بووه و ئه‌م دوو كه‌سه له ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری سه‌قزدا خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی عاڵف بوون.
پێنج‌شه‌ممه 11ی خه رمانانی 1389 _ 02ی سێپتامبری 2010




