"كومیته‌ی دیفاع له ره‌زا شه‌هابی" به بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنی ژماره ١٧ی خۆی، هه‌واڵی ره‌تكردنه‌وه‌ی ره‌زا شه‌هابی سه‌باره‌ت به بابه‌تێك كه له ماڵپه‌ڕی سه‌ندیكای شیركه‌تی واحیدی تاران بڵاو كراوه‌ته‌وه و ته‌ئیدكردنی به‌یانییه‌ی پێشووی خۆی، راگه‌یاند.
به پێی راگه‌یاندنی ژماره ١٧ كه له سایتی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكاریه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، دوابه‌دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ی رۆژی ٣٠ی مانگی به‌فرانباری "ره‌زا شه‌هابی" له لایه‌ن كومیته‌ی دیفاع له ناوبراو، له سایتی سه‌ندیكای شیركه‌تی واحیدی تاران و ده‌وروبه‌ر بابه‌تێك هاتبوو، كه ناوه‌رۆكی ئه‌م بابه‌ته درۆینه و له سه‌روبه‌ندی شێواندنی متمانه‌ی په‌یامی ره‌زا شه‌هابی و چه‌واشه كردنی ناوه‌رۆكه‌ی، جێكای هه‌ڵسه‌نگاندنه.
له‌م بابه‌ته‌دا كه له سایتی سه‌ندیكا وتارێكی درۆینه له سه‌ر زاری "ره‌زا شه‌هابی" بڵاو كراوه‌ته‌وه، ره‌زا شه‌هابی پاش ئه‌وه‌یكه ئاگاداری ئه‌م بابه‌ته له سایتی سه‌ندیكا بوو، نامه‌یه‌كی نووسی كه ئه‌و بابه‌ته‌ی له سایتی سه‌ندیكادا هاتووه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه و به ئامانج و هۆكاری تایبه‌ت ئاماده كرابێت،ره‌تكرده‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆی له دژی سایتی سه‌ندیكا راگه‌یاند.




