یه‌كێتی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پشتیوانی له كرێكارانی ئێران به بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنێك، به بۆنه‌ی ٨هه‌مین ساڵرۆژی كوشتاری كرێكارانی مه‌عده‌نی میسی خاتون ئاوا، رێزی له یاد و بێره‌وه‌ری كرێكارانی خه‌باتێگر گرت.
له به‌شێكی ئه‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه: "دوابه‌دوای له سه‌ر كارده‌ركردنی ٢٠٠ كه‌س له كرێكارانی ناوه‌ندی میسی خاتون ئاوا له شارۆچكه‌ی بابه‌كی كرمان له ساڵی ١٣٨٢، كرێكارانی له سه‌ر كارده‌ركراو له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان مانیان گرت و كۆبوونه‌وه. كرێكاران پاش به ئاكام نه‌گه‌یشتنی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته ناڕه‌زایه‌تییه، جاده‌ی خاتون ئاوایان بۆ شاری بابه‌ك به‌ست، به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێلێكۆپێتر چوون بۆ ئه‌م شوێنه و هێرشیان كرده سه‌ر كرێكاران و به ئه‌زیه‌ت و ئازاردان بڵاوه‌یان پێ كردن. هه‌روه‌ها كرێكاران له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری شاری بابه‌ك كۆبوونه‌ته‌وه. شایانی باسه ئه‌م جاره هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم ته‌قه‌یان له كرێكاران كرد و ٤ كه‌س له كرێكاران و منداڵێكیان كوشت.
"یه‌كێتی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پشتیوانی له كرێكارانی ئێران له كۆتاییدا پێداگری كردووه: كه ده‌ست و پێوه‌نده سه‌ركوتگه‌ره‌كان و بكوژانی كرێكاران ده‌بێت بزانن: كه یاد و بێره‌وه‌ری گیانبه‌ختكردوووانی خاتون ئاوا هیچ كات له بیر كرێكاران ناچنه‌وه و زوو یان دره‌نگ، ئه‌وان ده‌بێت وڵامده‌ری چینی كرێكاری ئێران بن."




