به پێی راپۆرتی هه‌ڵسووڕاوانی مافه‌كانی مرۆڤ و دیمۆكراسی له ئێران، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژیمی ئیسلامی پێش به چاره‌سه‌ر كردنی پزیشكی هه‌ڵسووڕاوی زیندانی مافه‌كانی مرۆڤ "محه‌ممه‌دسدیق كه‌بودوه‌ند" ده‌گرن.
ئه‌م راپۆرته ده‌ریده‌خات، سه‌ره‌ڕای پێداگری پزیشكی زیندان سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی "محه‌ممه‌دسدیق كه‌بودوه‌ند" بۆ یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بۆ عیلاجی پزیشكی، به‌ڵام بازجویانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و دادستانی رژیم له تاران هه‌روا پێش به گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ر كردنی ناوبراو ده‌گرن. ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ جگه له نه‌خۆشخی حادی پرۆستات، هه‌روه‌ها له نه‌خۆشی دڵیش ره‌نج ده‌بات و تا ئێستا دوو جار له زیندان، سه‌كته‌ی دڵ لێیداوه.




