٣ كرێكاری نه‌قاشی ساختمان به ناوه‌كانی "خوسره‌و جان، لوقمان مه‌سعودی و سۆران كوماسی" به هۆی نه‌بوونی ئیمكانات له شوێنی كار له ساختمانێكی له حاڵی ساخت له شاری مهاباد، خنكان و گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی راپۆرتی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، ئه‌م ٣ كرێكاره پاش ته‌واو بوونی كاره‌كانیان، شه‌وانه‌ش كار ده‌كه‌ن كه به‌داخه‌وه به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێنه‌كه و گازگرتوویی، گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. یه‌كێك له‌م كرێكارانه (خوسره‌و جان) هاوسه‌ر و منداڵێكی ٣ ساڵ ته‌مه‌نی هه‌بوو.




