رۆژی جومعه ٧ی مانگی رێبه‌ندان، چه‌ندین مه‌راسم به بۆنه‌ی رێزگرتن له یادوبیره‌وه‌ری كوشتاری كرێكارانی "خاتون ئاباد" له ده‌وربه‌ری شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو.
له یه‌كێك له‌م مه‌راسمانه كه سه‌عات ١٠ی سه‌رله‌به‌یانی به‌ڕێوه‌چوو، ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به خوێندنه‌وه‌ی سرودی ئه‌نترناسیوناڵ و ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگیی، رێزیان له یادوبیره‌وه‌ری كرێكارانی گیان به‌ختكردووی "مێسی خاتون ئاباد" گرت.
له‌م مه‌راسمه‌دا، به‌یانییه‌ی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ كوشتاری كرێكارانی "خاتون ئاباد" خوێندرایه‌وه.
له درێژه‌دا، یه‌كێك له به‌شداربووان سه‌باره‌ت به‌م رووداو و كاره‌ساته، قسه و باسێكی پێشكه‌ش كرد. مه‌راسمه‌كه به ئیجرا كردنی چه‌ندین سرودی شۆڕشگێڕانه و سه‌رله‌نوێ مه‌حكوم كردنی كوشتاری "كرێكارانی مێسی خاتون ئاباد"، كۆتایی پێهات.




