درێژه‌ی نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كان له شیركه‌نی "ئاروین ئه‌رفه‌ع پارس" له شاری بانه
به پێی راپۆرتی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان، كرێكارانی له سه‌ر كار له شیركه‌تی "ئاروین ئه‌رفه‌ع پارس" له شاری بانه (كه یه‌كێك له په‌یمانكارانی گه‌ڵاڵه‌ی مه‌سكه‌نی مێهره) نزیكه‌ی ٦ مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زاییاكانیان پێنه‌دراوه.
هه‌روه‌ها له‌م شیركه‌ته‌دا نزیكه‌ی ١٨ كرێكار، چاو‌دێرێك و ٤ مۆهه‌ندیس سه‌رقاڵی كاركردنن. كرێكارانی له سه‌ر كار له‌م شیركه‌ته‌دا خه‌ڵكی شاره‌كانی "نه‌غه‌ده، شنۆ، بانه، مه‌هاباد و سنه"ن. شایانی باسه ژماره‌یه‌ك له‌م كرێكارانه به هۆی نه‌درانی حه‌قده‌ستی وه‌دواخراویان كاره‌كانیان جێهێشتووه و بێكار بوون.
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م هه‌واڵه




