|
راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستنی ئێران
به بۆنه‌ی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن
ئێستا پتر له سێ ده‌یه‌یه كه رژیمی كۆماری ئیسلامی به پاڵپشتی
یاسا و رێسای سه‌رچاوه گرتوو له شه‌رعی ئیسلام، هه‌ل و مه‌رجی
به كۆیله كردنی به سه‌ر ژنانی ئێران‌دا سه‌پاندووه. یاساكانی
كۆماری ئیسلامی، ئاپارتایدی جنسی و سوكایه‌تی كردن به ژنانی وه‌ك
دیارده‌یه‌كی هه‌ر رۆژه، نهادینه‌كردووه.
به پێی ئه‌م یاسایانه ژنان له ئێران ره‌سمه‌ن وه‌ك نیوه‌ی پیاو
دێنێته ئه‌ژمار و له سه‌ره‌تایی ترین مافه ئێنسانییه‌كانی خۆیان
بێ به‌شن. ئه‌م رژیمه به سه‌پاندنی حیجابی زۆره‌ملی و به
زه‌بری شه‌لاق و زیندان، مافی ئازادانه‌ی له به‌ر كردنی جل و
به‌رگی له ژنان زه‌وت كردووه. كۆماری ئیسلامی به له ژێر پێ
نانی سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانی ژنان له‌وانه: مافی سه‌فه‌ر
كردن، ته‌لاق، مافی سه‌رپه‌رشتی كردنی منداڵ و مافی هه‌ڵس و كه‌وت
و پێوه‌ندی "ئازادانه له گه‌ڵ پیاوان، به كرده‌وه هۆوییه‌تی
ئێنسانی نیوه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگای پێشێل كردووه. ئه‌م رژیمه
به یاسایی كردنی چه‌ند ژنه و سیغه و هه‌روه‌ها به‌خشینی
"جێگاوشوێنی _ كۆمه‌ڵایه‌تی" به فه‌سادی ئه‌خلاقی، ئه‌و پیاوانه‌ی
كه شه‌یدا و هۆگری ئه‌م یاسا كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌یه‌ن، ژنانی
كردووه به كۆیله‌ی جسنی ئه‌وان.
رژیمی كۆماری ئیسلامی به‌مجۆره مه‌یلی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی
پیاوسالاری به یارمه‌تی یاسا و رێسای مه‌زهه‌بی، هه‌م كردووه
به یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی و هه‌م
خستویه‌ته خزمه‌ت نیزامی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری، كه خۆی
هۆكار و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كییه بۆ مانه‌وه‌ی سته‌م و رۆژره‌شی له
سه‌ر ژنان. له ئێران مه‌زهه‌ب، ته‌نیا ئه‌فیونی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك
نییه، به‌ڵكوو ئامرازێكه بۆ سه‌ركوت و وه‌سیله‌یه‌كه بۆ
كۆنتروڵی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان و هه‌ر وه‌ها ده‌خاله‌ت كردن له خسوسی
ترین بواری ژیانی ئینسانه‌كان.
له‌سه‌ر نوێنگه‌ی ئه‌م بارودۆخه و په‌ره‌گرتنی قه‌یرانی ئابووری و
هه‌روه‌ها له هه‌ل و مه‌رجێك دا كه په‌نجا له سه‌دی خه‌ڵكی
ئێران له ژێر هێلی هه‌ژاریدا به‌سه‌رده‌به‌ن، هه‌ژاری له‌م وڵاته
رۆژ به رۆژ زیاتر رواله‌تی ژنانه‌ی به‌خۆیه‌وه گرتووه و
ئاسه‌واره‌كانی له سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی
ژنان ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه و ژنانی پتر له هه‌رچین و توێژێكی
دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه له گه‌ڵ مه‌ترسی زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
به‌ره‌وروو كردۆته‌وه.
ئه‌م بارودۆخ و به‌ربه‌رییه‌ت و وه‌حشی گه‌رییه‌ی رژیمی كۆماری
ئیسلامی له ئاست ژنان، كه‌رامه‌ت و كه‌سایه‌تی ئه‌وانی به جۆرێك
پێشێل كردووه كه، ناره‌زایه‌تی و خه‌بات و راپه‌رینی ژنانی له دژی
ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای كردووه به یه‌كێك له پایه
سه‌ره‌كیه‌كانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له پێناو شۆڕش بۆ رزگار بوون
له ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی كۆماری ئیسلامی.
له ئێران، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی مه‌زهه‌ب و ده‌ور و نه‌خشی ئه‌و له
كۆنترۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان، له بزوتنه‌وه‌ی ژناندا زه‌مینه‌ی
زیاتری له هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دیكه، بۆ
گه‌شه‌كردن و سه‌رهه‌ڵدانی مه‌یل و گه‌رایشی لیبرالی _ بورژوایی
پێك هێناوه كه ئیسلاح و هاوسه‌نگ كردنی یاساكانی كۆماری ئیسلامی،
كردووه به ستراتێژ و ئاسۆی حه‌ره‌كه‌تی خۆی له بزوتنه‌وه‌ی ژنان
دا. له ئاوا هه‌ل مه‌رجێكدا، پێویسته هه‌ڵسوڕاوانی سوسیالیستی
ناو بزوتنه‌وه‌ی ژنان، به‌بێ نیگه‌ران بوون له هاوجیهه‌ت بوون له
گه‌ڵ لیبراڵه‌كان و خه‌وشدار بوونی خه‌ت و مه‌رزه‌كانیان له گه‌ڵ
مه‌یل و گه‌رایشه‌كانی ناو بزوتنه‌وه‌ی ژنان، له ریزی پێشه‌وه‌ی
خه‌بات بۆ سرینه‌وه‌ی مه‌زهه‌ب و یاساورێسای مه‌زهه‌بی له سه‌ر
هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان تێبكوشن و له هه‌ر
خه‌باتێك دا بۆ به‌ده‌ست هێنانی ویست و داخوازی یه‌كانی ژنان،
هه‌رچه‌ند چكۆله و سه‌ره‌تاییش بن، چالاكانه به‌شداری بكه‌ن.
هه‌ڵسوراوانی سوسیالیست نابێت هاوكات بۆ ساتێكیش له‌و راستیه غافل
بن كه سه‌رچاوه‌ی هه‌ر چه‌شنه سته‌م و بێ مافییه‌كی ژنان،
نیزامی چینایه‌تی سه‌رمایه‌داری دایه.
به په‌ره‌دان به چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی وشیاری سیاسی سه‌باره‌ت
به هۆكاره‌كانی سته‌م و بێ مافی ژنان و خه‌بات له پێناو
ریشه‌كێش كردنی ئه‌و سته‌م و بێ مافییانه، ژنان ناتوانن خه‌باتێكی
كاریگه‌ر له دژی فه‌رهه‌نگی پیاوسالار و یاساورێسای دژ به ژن و
كۆنه‌په‌رستانه‌ی مه‌زهه‌بی به‌ره‌وپێشه‌وه به‌رن.
ژنان به بێ ده‌ست بردن بۆ مناسباتی سه‌رمایه‌داری، ته‌نانه‌ت
ناتوانن به نایه‌كسان مافه‌كانیان له گه‌ڵ پیاوان كه ریشه‌ی
واقیعی له نابه‌رابه‌ریی ئابووری دایه كۆتایی بێنن.
به‌ڵام مه‌رجی پێشره‌وی و به‌ره‌وپێش چوونی بزوتنه‌وه‌ی ژنان له،
جه‌ماوه‌ری بوون و به كۆمه‌ڵایه‌تی كردنی ئه‌م بزوتنه‌وه دایه.
بۆ ته‌بدیل بوونی بزوتنه‌وه‌ی ژنان به بزوتنه‌وه‌یه‌كی
جه‌ماوه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی، پێویسته ژنانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش
له ئاستێكی ملیۆنی داپێ بنێنه ناو مه‌یدانی خه‌بات و بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری ژنان و
داواكاری و پێویستیه ره‌فاهیه‌كانی ئه‌وان جه‌خت بكرێته‌وه و
رێگای گه‌یشتن به‌و ویست و داواكاریانه‌یان ده‌ست نیشان بكرێت.
لێبرالیسمی بوژروازی ئێران، له‌و رووه‌وه كه چوارچێوه‌ی
مالكییه‌تی خسوسی مه‌قده‌س و پیر‌وز راده‌گرێت و ستڕاتێژی
ئه‌و،په‌یره‌وی كردنه له به‌رنامه نئۆلیبرالیه ئابوورییه‌كانی
باو له ئاستی جیهان، ناتوانێت ته‌نانه‌ت وڵامی داخوازییه
حقوقییه‌كانی ژنانیش بداته‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی ژنان به له به‌رچاوگرتنی ئه‌و داواكاریانه‌ی كه
هه‌یه‌تی، بۆ تێك شكاندنی دیواری سه‌ركوت و خه‌فه‌قانی رژیمی
كۆماری ئیسلامی، ناتوانێ به ته‌نیا، گۆشه‌گیر و جیا له باقی
بزوتنه‌وه دێموكڕاتیك و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه، خه‌باتی
سه‌ركه‌وتووانه‌ی خۆی به‌ره‌وپێش ببات، چینی كرێكار به پێی ده‌ور
و ته‌ئسیری له به‌رهه‌م هێنان و ئه‌و داواكارییانه‌ی كه
هه‌یه‌تی، و هه‌ر وه‌ها به هۆی كه به‌شی هه‌ره‌زۆری ژنان، له
ژنانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش پێكدێت، هاوپه‌یمانی ستراتێژی
بزوتنه‌وه‌ی ژنانه.
ده‌بێ، ٨ی مارس رۆژی هاوپشتی جیهانی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له
دژی ئاپارتایدی جنسی، رۆژی نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان له خه‌بات بۆ
كۆتایی هێنان به ده‌خاله‌تی مه‌زهه‌ب له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان
و بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی به‌رابه‌ری واقیعی ژن و پیاو، به هه‌وڵ و
تێكۆشانێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌تر بۆ به‌رپا كردنی پرشكۆی رێ و ره‌سم و
ئاكسیۆنه‌كانی ئه‌م رۆژه مێژووییه و هه‌وڵدان بۆ یه‌كگرتووكردنی
هه‌رچی زیاتری بزوتنه‌وه‌ی ژنان له گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی كرێكاریی
رێزلێ بگرین.
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ٨ مارس رۆژی جیهانی ژن، رۆژی په‌یمان
نوێكردنه‌وه بۆ خه‌بات له دژی ئاپارتایدی جنسی، به‌سه‌رجه‌م ژنان
و مرۆڤه ئازادیخوازه‌كان پێروزبای ده‌لێت.
پیرۆز بێت ٨ مارس رۆژی جیهانی ژن
بژی ئازادی، به‌رابه‌ری، حكومه‌تی كرێكاری
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمونسیتی ئێران
ره‌شه‌ممه‌ی ١٣٨٧ی هه‌تاوی
مارسی ٢٠٠٩ی زایینی |