|
راگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كومونیستی ئێران
سه‌باره‌ت به ده‌ستگیری زیاتر له‌٨٠ كه‌س له هه‌ڵسوراوانی
بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری
تا ئه‌وكاته‌ی كه رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ركاره، ماشێنی
سه‌ركوت و تۆقاندنی ئه‌و رژیمه‌ش بۆ ساتێك راناوه‌ستێت.
به پێی راپۆرتی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان بۆ پێك
هێنانی رێكخراوه كریكاریه‌كان، رۆژی جومعه ٢٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٨٨ی
هه‌تاوی ، مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی رژیمی كۆماری ئیسلامی له شاری
سنه، هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی "غاڵب حسه‌ینی" هه‌ڵسوراوی
كرێكاری كه هه‌ر ئێستا له زیندان دایه و ماڵی ناوبراویان
گه‌مارۆ دا و ده‌یان كه‌س له هه‌ڵسوراوان و ئه‌ندامانی كومیته‌ی
هاوئاهه‌نگی كه به مه‌به‌ستی سه‌ردان و هاوپشتی له گه‌ڵ
بنه‌ماڵه‌ی "غالب حسه‌ینی" له‌و شوێنه بوون، ده‌ستگیر و بۆ
ناوه‌ندی هێزه‌ی ئینتزامیه‌كانی ئه‌و شاره گواسترانه‌وه.
هێزه ئه‌مینه‌تیه‌كانی رژیم له‌و هێرشه‌دا به شێوه‌یه‌كی
وه‌حشیانه ئه‌چنه ماڵی ناوبراو و هه‌ڵسوراوان و ئه‌ندامانی
كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تی دان به پێك هێنانی رێكخراوه
كرێكاریه‌كان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
مه‌ئمورانی رژیم له كاتی لێپرسینه‌وه له ده‌ستگیر كراوه‌كان
رایده‌گه‌ێنن كه كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی، رێكخراوێكی نایاساییه و
به گوشار و هه‌ره‌شه داوایان لێ ده‌كه‌ن كه به شێوه‌ی نوسراوه
به لێنی كه‌تبی بده‌ن كه چیتر له گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه‌یه
هاوكاری ناكه‌ن و له ئه‌ندامیه‌تی ده‌ست بكشێنه‌وه، كه له گه‌ڵ
دژایه‌تی تێك رای هه‌ڵسوراوانی كرێكاری به‌ره‌و رووده‌بن.
هه‌ڵسوراوانی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی رایده‌گه‌ێنن كه له لایه‌ن
ئێمه‌وه له‌م باریه‌وه هیچ به‌ڵێن و ته‌عه‌هودێت نادرێت، چونكه
ئێمه هه‌مومان كرێكارین و وه‌ك هه‌ڵسوراوی كرێكاری به ئه‌ركی
خۆمانی ده‌زانین كه له به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تیمان پارێزگاری
بكه‌ین.
مه‌ئمورانی رژیم له سه‌عاتی ٥ و نیوی دوانیوه‌رۆ هه‌ر ئه‌و رۆژه
ناچار ده‌بن كه سه‌رجه‌م هه‌ڵسوراوانی كرێكاری ده‌ستگیر كرا‌و
ئازاد بكه‌ن.
رژیمی كۆماری ئیسلامی له هه‌ڵ و مه‌رجێك دا په‌ره به‌شه‌پوڵی
گوشار و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسوراوان و پێشره‌وانی بزوتنه‌وه‌ی
كرێكاری ئه‌دات كه چینی كرێكاری ئێران له سه‌روبه‌نی ئه‌وه‌لی
مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار دایه.
رژیمی كۆماری ئیسلامی كه چاوه‌روانی نمایش و هاتنه‌مه‌یدانی
هێزی یه‌كگرتووی و هاوبه‌شی چینی كرێكار له رۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی
مه‌ی دا ده‌كات، ترسی له دڵ نیشتووه و هه‌ربۆیه له ئێستاوه
بۆ دژایه‌تی له گه‌ڵ هێزی یه‌كگرتووی كرێكاران كه‌وتوه‌ته خۆ.
رژیمی ئیسلامی كه له هێزی یه‌كگرتووی كرێكاران ترس له دڵ
نیشتوه و نه‌یتوانیوه به ده‌ستگیر كردن و ره‌وانه كردنی
هه‌ڵسوراوان و رێبه‌رانی كرێكاری بۆ زیندان، بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری
ئێران بترسێنێت، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه شه‌پۆلی ده‌ستگیری و
به‌ند كردنی هه‌ڵسوراوانی كرێكاری په‌ره‌پێ بدات.
ده‌ستگیر كردنی زیاتر له ٨٠ كه‌س له ئه‌ندامان و هه‌ڵسوراوانی
كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی، جیا له ئامانجه درێژماوه‌كانی كۆماری
ئیسلامی، هاوكات به شوێن ئه‌و هه‌وڵ و مه‌به‌سته‌شه‌وه‌یه كه
تێكوشان و خه‌باتی هه‌ڵسوراوان و رێبه‌رانی كرێكاری و رێكخراوه
كرێكاریه‌كان بۆ خۆ رێكخستن و نواندنی هێزی كرێكاران له رۆژی
ئه‌وه‌لی مانگی مه‌ی ئه‌مساڵ دا توشی شكه‌ست بكات.
چاوخشاندێكی خێرا به سه‌ر مێژوی به‌رێوه چوونی رێ و ره‌سمی
ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له ٣٠ ساڵی رابردوو دا، ئه‌وه‌مان پێ نیشان
ده‌دات كه بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران و پێشره‌وان و رێبه‌رانی
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، له جه‌رگه‌ی خه‌فه‌قانی كۆماری ئیسلامی و له
به‌ربه‌ره‌كانێ و خه‌بات له گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیم،
به‌رێوه بردنی رێ و ره‌سم و ئاكسێۆنه‌كانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی
یان، كرده‌وه‌ته سونه‌تێكی جێ كه‌وتوو.
ئه‌و رژیمه‌وه بۆ به‌رانبه‌ركێ له گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ڵی
مانگی مه‌ی، "جه‌ماڵ چراغ وه‌یسی" سوخه‌ن رانی رێ و ره‌سمی
ئه‌وه‌لی مانگی مه‌ی ١٣٦٨ی سنه‌ی ده‌ستگیر و پاش ئازار و
ئه‌شكنجه‌یه‌كی زۆر ئێعدام كرد، هه‌ڵسوراوان و رێكخرانی ئه‌وه‌لی
مانگی مه‌ی ١٣٨٣ی له شاری سه‌قز ده‌ستگیر و ره‌وانه‌ی زیندان كرد.
٢ ساڵ له‌وه‌پێش له سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی دا،
"مه‌حمودی ساڵحی" له رێبه‌رانی ناسراوی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری،
ره‌وانه‌ی زیندان كرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسوراوانی كرێكاری چاوترسێن
بكات و رێگا له به‌رێوه چوونی ئاكسیۆنه‌كانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی
بگرێت، هه‌ر ئه‌وساڵه به ده‌ركردنی بڕیاری زیندان و شه‌لاق بۆ ١١
كه‌س له هه‌ڵسوراوان و به‌رێوه به‌رانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی شاری
سنه، نیشانی دا كه بۆ سه‌ركوتی هه‌ڵسوراوانی رۆژی كرێكار له هیچ
جینایه‌تێك ده‌ست ناپارێزێت. ئه‌م رژیمه "شیواخه‌یرئابادی و
سوسه‌ن رازانی" ته‌نیا به تاوانی به‌شداری له رێ و ره‌سمی
ئه‌وه‌لی مانگی مه‌ی ساڵی رابردوو، خسته ژێر قه‌مچی و شه‌لاق و
"عه‌بدوالله خانی و سه‌یدغالبی حسه‌ینی" له ده‌ستگیر كراوانی
ئه‌وه‌لی مانگی مه‌ی سنه‌ی به زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرد بۆ
ئه‌وه‌ی دژایه‌تی قوڵی خۆی له به‌رامبه‌ركێ له گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی
ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی نیشان بدات.
سه‌ره‌رای سه‌رجه‌م ئه‌و جینایه‌ت و سه‌ركوت گه‌ریانه، خه‌بات بۆ
به‌رێوه بردنی رێ و ره‌سمی ئه‌وه‌لی مانگی مه‌ی هه‌روا
به‌رده‌وام ده‌بێت.
كرده‌وه‌كانی رژیم سه‌باره‌ت به ده‌ستگیر كردنی كاتی زیاتر له ٨٠
كه‌س له هه‌ڵسوراوانی كرێكاری و په‌ره‌دان به فه‌زای گوشار و
دڵه‌راوكێ له سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ئه‌م پێویستیه
ده‌هێنته ئاراوه كه بۆ به‌رانبه‌ركێ له گه‌ڵ گوشاره‌كانی رژیم،
سه‌رجه‌م هه‌ڵسوراوانی كرێكاری، ناوه‌ند، سه‌ندیكا و رێكخراوه
كرێكاریه‌كان پێویسته ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌ك و به هاوكاری و
هاوئاهه‌نگی ته‌واو ئه‌ركی خۆ رێكخستن و هێنانه مه‌یدانی هێز و
هاوپشتی چینانیه‌تی كرێكاران له ئه‌وه‌لی مانگی مه‌ی به‌ره‌وپێش
به‌رن.
پێویسته له‌م رۆژه دا كرێكاران هه‌وڵ و هه‌ڵسورانی
یه‌كگرتووانه‌ی خۆیان بۆ پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پیلانه‌كانی رژیم له
مه‌ر چاو ترسێن كردنی خۆیان وه‌گه‌ر بخه‌ن.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كومونیستی ئێران
٢٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٨٨
١٧ی ئاپریلی ٢٠٠٩
|