|
راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
به بۆنه‌ی كوده‌تای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری
دوایین دیمه‌نه‌كانی شانۆگه‌ریی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی
ئیسلامی له ئێران خه‌ریكه كۆتایی پێدێت. شانۆگه‌رییه‌ك كه
له‌سه‌ر بنه‌مای نزمترین ستاندارده‌كان و پێوه‌ره ناسراو و
باوه‌كانی كۆمه‌ڵگا بورژواییه‌كانیش ناكرێ ناوی هه‌ڵبژاردنی
له‌سه‌ر دابنرێت. له كه‌رنه‌ڤاڵێكدا كه درۆ و ریاكاری سێبه‌ری
خستبووه سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی، چوار پاڵێوراوی جێ متمانه و
گوڵبژێر كراوی ده‌سه‌ڵاتدارێتی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا به تێپه‌ڕبوون
له فیلتێره‌كانی شورای نیگه‌هبان هاتنه نێو گۆڕه‌پانی
ململانێكه‌وه.
له كاتی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاڵێوراوه‌كان له ته‌له‌فزیۆندا كه
فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌یه‌كی نوێ بوو بۆ بازاڕگه‌رمی و هاندانی خه‌ڵك بۆ
پای سندوقه‌كانی ده‌نگدان، پاڵێوراوه‌كان به په‌رده‌لادان له‌سه‌ر
چه‌ند نمونه‌یه‌كی بچووك له‌و هه‌موو تاڵان و برۆیه‌ی كه
به‌ڕێوه‌چووه و ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه بێ ئه‌ژماره‌ی كه
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌ركام له ده‌وڵه‌ته
جۆراوجۆره‌كاندا به‌تاڵان براوه، هه‌ر له‌و ئاسته‌شدا بۆ
هه‌موانیان سه‌لماند كه ئه‌و جینایه‌تكارانه له جیاتی
هه‌ڵبژێران ده‌بێ سزا بدرێن. سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه به‌شه
جۆراوجۆره‌كانی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی، راگه‌یه‌نه‌ره‌كان و
چاپه‌مه‌نییه‌كانی سه‌ر به رژێم، دامه‌زراوه
پڕوپاگه‌نده‌چییه‌كانی بی بی سی و ده‌نگی ئه‌مریكا و به‌شێك له
ئۆپۆزسیۆنی بورژوایی و داماوی لایه‌نگری رژێم له به‌ره‌یه‌كی
ناڕه‌سمی به‌ڵام هاوئاهه‌نگ و به‌كرده‌وه‌دا، بۆ ژه‌هراوی كردن و
به‌لاڕێدابردنی بیروڕای گشتی و هاندانی خه‌ڵك بۆ چوونه پای
سندووقه‌كانی ده‌نگدان، ده‌ستبه‌كار بوون. ده‌تگوت وارسكه‌ی
چینایه‌تی و ترسیی هاوبه‌شیان له گه‌شه‌كردنی بزووتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سه‌رجه‌می ئه‌و هێزانه‌ی له‌به‌ره‌یه‌كدا كۆ
كردوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك پێشبینی ده‌كرا ناوی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیان له
سندوقه‌كانی ده‌نگدان هێنایه ده‌رێ. له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی
سه‌ره‌تایی ده‌نگه‌كان، ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی كه باسیان له
به‌شداریی 75له‌سه‌دی خه‌ڵك له‌و شانۆگه‌رییه‌ی هه‌ڵبژاردندا
ده‌كرد و ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێمیش به هاوكاریی راگه‌یه‌نه‌ره‌كانی
خۆرئاوایی هه‌راوهوریایه‌كیان به‌نیشانه‌ی ره‌وایی بوونی سیستمی
كۆماری ئیسلامی وه‌ڕێخست، كه‌چی به‌هۆی ئه‌و هه‌موو فێڵ و
ته‌ڵه‌كانه‌ی كه له هه‌ڵبژاردندا به‌كار هاتبوون، په‌شیمانیی
خه‌ڵكی به‌شداربوو له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا خێرا جێگای هه‌موو شتێكی
گرته‌وه.
سه‌ره‌ڕای پروپاگه‌نده‌ی به‌ربڵاوی رژێم، به‌میلیۆن كه‌سیش هه‌بوون
كه به پشت به‌ستن به‌و ئه‌زموونه تاڵه‌ی كه له‌مه‌ڕ
ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌و رژێمه هه‌یانبوو، به بێ گوێدانه
بازاڕگه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ئاماده نه‌بوون بچنه پای
سندوقه‌كانی ده‌نگدان. له‌و دیمه‌نانه‌ی كه له خودی
ته‌له‌فزیۆنه‌كانی رژێمه‌وه پیشان ده‌دران به روونی دیاربوو كه
له به‌شداریی زۆربه‌ی ئه‌و لاوانه‌ی كه له‌م رۆژانه‌دا
شه‌قامه‌كانی شاری تارانیان قه‌ره‌باڵغ كردبوو، له‌پای سندوقه‌كانی
ده‌نگدان خه‌به‌رێك نه‌بوو. له كوردستان كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی
شۆڕشگێڕانه‌ی تێدایه و كۆمه‌ڵگایه‌كی حیزبییه، خه‌ڵكی
یه‌كپارچه‌تر ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ی هه‌ڵبژاردنیان بایكۆت كرد و به‌و
ناڕه‌زایه‌تییه شكۆمه‌نده‌ی خۆیان نه‌ته‌نیا وه‌ڵامێكی قورس و
قایمیان به شانۆگه‌ریی بێناوه‌رۆكی هێز و ده‌سه‌ڵاتی رژێم له‌كاتی
سه‌فه‌ری وه‌لی فه‌قیه بۆ كوردستان دایه‌وه، به‌ڵكو روخساری
راسته‌قینه‌ی ئه‌و به‌شه له دۆستانی درۆیینه‌ی خه‌ڵكیشیان رسوا و
ئاشكرا كرد كه بۆ گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردن بازاڕگه‌رمییان ده‌كرد و
هه‌وڵیانده‌دا كه خه‌ڵك به‌دوای به‌ڵێنه بێناوه‌رۆكه‌كانی
پاڵێوراوانی ئیسلاحخوازی حكومه‌تیدا راكێشن.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌رچه‌نده هه‌رچواری ئه‌و پاڵێوراوانه كه
له فیلتێره‌كانی شورای نیگه‌هبان تێپه‌ڕین له مۆره‌كانی جێگای
متمانه‌ی ئه‌و سیستمه و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی بوون، به‌ڵام ره‌وتی
هه‌ڵبژاردن به‌ته‌واوی به شێوه‌یه‌ك ئاماده‌كاریی بۆ كرابوو كه
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌ر له سندوقه‌كانی ده‌نگدان بێنێته‌ده‌رێ.
هه‌رچه‌نده هه‌رچوار پاڵێوراو له‌سه‌ر ستراتێژیی مانه‌وه‌ی رژێم
هاوده‌نگن به‌ڵام سه‌رۆك كۆماریی دووباره‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كه
مۆره‌ی جێی په‌سندی ده‌فته‌ری سیاسی و فه‌رمانده‌یی حیزبی پادگانیی
سوپای پاسدارانه، له‌گه‌ڵ ئامانج و پێشێنه ستراتژیكه‌كانی كۆماری
ئیسلامی له‌م قۆناغه قه‌یراناوییه‌دا زیاتر یه‌ك ده‌گرێته‌وه.
رژێمی كۆماری ئیسلامی بۆ مانه‌وه و درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتدارێتی
خۆی، چاره‌سه‌ر و یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یران و نسكۆ
ئابوورییه و پێش‌گرتن له بوونی ئه‌م قه‌یرانه سیاسییه به
قه‌یرانێكی شۆڕشگێڕانه كه ده‌توانێت سه‌رجه‌می سیستمی
سه‌رمایه‌داری بخاته مه‌ترسییه‌وه، له پێشه‌وه‌ی ستراتێژیی خۆی
دایناوه. رژێم له لایه‌كه‌وه ده‌یهه‌وێت له رێگای چاره‌سه‌ری
كۆسپه‌كانی سه‌ر رێگای ئاوێته‌بوونی هه‌رچی زیاتری سه‌رمایه‌داریی
ئێران له بازاڕی جیهانی و به‌رهه‌مهێنان و دابینكردنی قازانج به
پێی ستاندارده‌كانی بازاڕی جیهانی، بۆ جارێكی تر گونجاوبوونی خۆی
بۆ سه‌رمایه‌داریی ئێران بسه‌لمێنێت و له لایه‌كی تره‌وه به
ته‌یاركردن و سه‌قامگیركردنی هه‌رچی زیاتری جێگاوشوێنی سوپای
پاسداران له داموده‌زگا ده‌وڵه‌تی و میكانیزمه‌كانی سیاسه‌ت
داڕێژیدا، مه‌به‌سته‌كه‌ی خۆی له تووندتركردنه‌وه‌ی تووندوتیژی و
سه‌ركوتگه‌ریه‌كان له به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی و
ناڕه‌زایه‌تیه‌كاندا و هه‌ر له‌و رێگایه‌شه‌وه پێشگیری له بوونی
ئه‌م قه‌یرانه سیاسییه به قه‌یرانێكی شۆڕشگێڕانه بگرێت.
توانای توێژه‌كانی خه‌ڵك له‌م فێڵ و ته‌ڵه‌كه و كاردانه‌وه‌كانی
دوژمن له ره‌وتی رێكخستنی ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ی هه‌ڵبژاردندا
به‌روونی به‌رچاو ده‌كه‌وێت. بۆ رێكخستنی ئه‌و شانۆگه‌رییه شێواز
و تاكتیكی زۆر ئاڵۆز و به به خه‌رجێكی زۆره‌وه به مه‌به‌ستی
راكێشانی خه‌ڵك بۆ پای سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌كاربرا بۆ ئه‌وه‌ی
ره‌وایی درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتدارێتی زوڵم و جینایه‌تی كۆماری
ئیسلامی له خه‌ڵك وه‌رگرن. چڕبوونه‌وه‌ی كێشمه‌كێشی نێو باڵه‌كان
و په‌رده‌لادانی پاڵێوراوانی ره‌كه‌به‌ر له به‌شێكی زۆر بچوكی درۆ
و تاڵان و بڕۆكان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵك، هێزنواندنی سوپای
پاسداران و هێزه ئینتزامیه‌كان له پشتی په‌رده‌ی هه‌موو
دیمه‌نه‌كانی سیناریۆی هه‌ڵبژاردن، نمودێكی دیكه‌ی ترسی رژێم له
ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك بوو. ئێستا كه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ جارێكی تر
ناوی له سندوقه‌كان هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه و ره‌كه‌به‌ره‌كانی
تووشی سه‌رسوڕمان كردووه، ده‌بێ ئه‌و راستییه بۆ هه‌مووان
ده‌ركه‌وتبێت كه سه‌فه‌ره ئوستانیه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، هێنانه‌مه‌یدانی خه‌ڵك له رێگای ده‌ست نه‌بردن
بۆ سه‌ركوتی كۆڕوكۆمه‌ڵه خۆڕسكه‌كان له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردن و
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاڵێوراوه‌كان له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن،
راگه‌یاندنی حكومه‌ت نیزامی له‌تاران و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی
كۆنتڕۆڵی ناوچه سه‌ره‌كییه‌كانی پایته‌خت له لایه‌ن هێزه
ئینتزامی و ئه‌منیه‌كانی رژیمه‌وه، هه‌موویان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
ئه‌م كوده‌تای هه‌ڵبژاردنه به‌مه‌به‌ستی به‌رامبه‌ركێ له‌گه‌ڵ
بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك گه‌ڵاڵه‌ڕێژی كرابوو.
به‌ڵام به‌شێك له‌خه‌ڵكی ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌و هۆشدارانه‌ی كه
پێیان راگه‌یه‌نرا و سه‌ره‌ڕای ئه‌زموونی سی ساڵه‌ی خۆیان،
كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریی كه‌مپه‌ینی پروپاگه‌نده‌ی درۆیینه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم، ئیسلاحخوازانی حكومه‌تی، راگه‌یه‌نه‌ره‌كانی
خۆرئاوایی و ئه‌و به‌شه له ئۆپۆزسیۆنی بورژوایی رژێم كه
بازاڕگه‌رمییان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی به
خه‌یاڵی خۆیان به‌شێك له‌و به‌میلیۆن خه‌ڵكه‌ی كه هه‌ڵبژاردنیان
بایكۆت كردبوو بۆ له‌سه‌ركار لابردنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بێننه
مه‌یدان، ئه‌و به‌شه له خه‌ڵك له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و هێزانه‌دا،
به‌كرده‌وه ده‌نگه‌كانیان بۆ وه‌گه‌ڕخستنی داموده‌زگای سه‌ركوتی
رژێمی كۆماری ئیسلامی له دژی خۆیان به‌كار هێنا و ئه‌وه
هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی بوو و له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌رشۆڕییه‌كی
دیكه‌ش بوو بۆ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی لایه‌نگری رژێم.
خه‌ڵكی ئێران نابێ زیاتر له‌وه فریوی ده‌سه‌ڵاتداران و باڵه
جۆراوجۆره‌كانی ناوخۆی رژێم بخۆن، نابێ ببنه هێزی پشتیوانی
كێشمه‌كێشی باڵه‌كانی ناو رژێم، به‌ڵكو ده‌بێ بۆ خه‌بات له‌دژی
هه‌موو سیستمی كۆماری ئیسلامی راپه‌ڕن. له خۆپیشاندانه‌كانی
سه‌رشه‌قامدا ده‌بێ له جیاتی پشتیوانی له مۆره‌كانی باڵێكی رژێم
له به‌رامبه‌ر باڵێكی تردا، ده‌بێ به داخوازیی روون و سه‌ربه‌خۆی
خۆیانه‌وه بێنه مه‌یدان. خه‌ڵكی ئێران، بزووتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تیه پێشڕه‌وه‌كان و له پێشه‌وه‌ی هه‌مووی ئه‌وانیش
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ده‌توانن به‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستادا
زاڵ بن و هێز و ده‌سه‌ڵاتی ئاڵوگۆڕ پێكهێنه‌ری خۆیان له جموجۆڵێكی
وشیارانه، سه‌ربه‌خۆ و راسته‌وخۆی خۆیاندا پیشان بده‌ن. نهێنی
زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌دا و پێشڕه‌ویی بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاری، بزووتنه‌وه‌ی ژنان و بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری و
بزووتنه‌وه‌ی كوردستان له رێكخراوبوونی ئه‌و بزووتنه‌وانه‌دا له
ره‌هه‌نده‌كانی جه‌ماوه‌ریدا و خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی داخوازیی
روون و ئاسۆی رزگاریبه‌خشی سۆسیالیستیدایه. ره‌وتی رێكخراوبوونی
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و بزووتنه‌وه پێشڕه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی
دیكه خۆی به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی پرۆسه‌ی پێكهاتنی ئاڵتڕناتیڤی
شۆڕشگێڕانه بۆ رووخانی كۆماری ئیسلامی و وه‌دیهاتنی شۆڕشێكی
كۆمه‌ڵایه‌تییه.
بڕوخێ كۆماری ئیسلامی
بژی ئازادی، یه‌كسانی، حكومه‌تی كرێكاری
بژی سۆسیالیزم
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
22ی جۆزه‌ردانی 1388ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 13ی ژوئه‌نی 2009ی زایینی
|