|
ڕاگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
له پێوه‌ند له گه‌ڵ خۆپیشاندانی
خه‌ڵك له شاره‌كانی ئێران
كرێكاران، خه‌ڵكی ئازادی خواز
ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له گه‌ڵ
یه‌كێك له به‌ربڵاوترین ئه‌زمه‌كانی سیاسی و ئابووری ژیانی سی
ساڵه‌ی خۆی به‌ره‌وڕووه. پانتایی و ئاستی ئه‌م ئه‌زمه‌یه خۆی له
ته‌وه‌ڕوم و گرانی و بێكاری ملیۆنی و مایه‌پووچی یه‌ك له دوای
یه‌كی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌م هێنه‌ر و ته‌ریك كه‌وتنه‌وه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی، گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و توندبوونه‌وه‌ی كێشه‌و ناكۆكیه‌كانی ناوخۆیی،
نیشان داوه.
باڵی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌یهه‌وێ به
پشت به‌ستن به هێزی حیزبی پادگانی سپای پاسداران و داسه‌پاندنی
دیكتاتۆریه‌كی نیزامی، ئه‌م ئه‌زمه‌یه تێپه‌ڕ كات و له‌م
ڕێگه‌یه‌وه مانه‌وه‌ی خۆی له سه‌ر حوكم زه‌مانه‌ت بكات. به‌م
ئاڕاسته‌یه‌دا بوو كه شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریان ڕێك
خست و له سندووقه‌كانی پشتی په‌رده‌وه ئه‌حمه‌دی نژادیان وه‌كوو
سه‌رۆك كۆمار هێنایه ده‌ر. ئێستا باڵی ده‌سه‌ڵاتدار خه‌ریكی
به‌ڕێوه بردنی دوایین دیمه‌نه‌كانی ئه‌م شانۆگه‌ریه‌یه. رژیم
ده‌یهه‌وێ به حكومه‌تی نیزامی و له ڕێگای ده‌زگا
ده‌وڵه‌تیه‌كان و به یارمه‌تی سه‌داوسیما، ده‌نگی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی
كه به فێڵ و فریو هێنابوویه پێ سندووقی ده‌نگدان، بیكات به
ئامرازی سه‌ركوت كردنی خودی ئه‌و خه‌ڵكه.
ئێستا ئه‌و گرووپ و توێژانه‌ی خه‌ڵك
كه په‌شیمانن له به‌شداری كردنیان له‌و به ناو هه‌ڵبژاردنه‌دا،
شه‌قامه‌كانی تاران و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانیان، كردووه به
مه‌یدانی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژ به كۆدتایه‌كی
هه‌ڵبژادن كه سپای پاسداران به‌ڕێوه‌ی بردووه. هێزه‌كانی ڕژیم
وه‌حشیانه كه‌وتوونه‌ته گیانی خه‌ڵكی ناڕازی و زانكۆكان و
شه‌قامه‌كانی تاران و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران، بوونه‌ته مه‌یدانی
به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به ده‌ستی به‌تاڵ و
هێزه‌كانی تا ددان چه‌كداری رژیم.
خه‌ڵكێك كه له ژێر كاریگه‌ری
عه‌وام فریوی و ته‌بلیغاتی درۆینه‌ی سه‌رانی ڕژیم، ڕێفۆرم خوازانی
حكومه‌تی و ده‌زگاكانی ته‌بلیغاتی ڕۆژئاوا‌و ئه‌و به‌شه له
ئۆپۆزسیۆنی بورژوایی ڕژیم، چوونه پێ سندووقی ده‌نگدان، نابێ
جارێكی دیكه به شوێن كه‌وتنی مووسه‌وی و كه‌ڕووبی و خاته‌می،
هه‌ڵه‌ی مێژوویی خۆیان به شێوه‌یه‌كی دیكه دووپات كه‌نه‌وه.
ئه‌م جه‌نابانه خۆیان پێه‌كی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتی سی ساڵه‌ی
كۆماری ئیسلامی بوون و له ته‌واوی جه‌نایه‌ته‌كانی ئه‌و ڕژیمه‌دا
له دژی خه‌ڵك به‌شدار بوون. ئاغای میرحسێنی مووسه‌وی خه‌ڵك
ڕێنوێنی ده‌كات كه به شه‌و بێنه سه‌ر بانی ماڵه‌كانیان و
درووشمی ئه‌اڵله اكبر به‌رز كه‌نه‌وه. خه‌ڵكی ئێران ده‌بێ بزانن
كه سی ساڵی ته‌واوه، داروده‌سته‌كانی گۆپاڵ به ده‌ستی ئه‌نساری
"حزب الڵه" به درووشمی الڵه اكبر و له ژێر ڕێبه‌ری هه‌ر ئه‌و
كه‌سانه‌دا هێرش ده‌به‌نه سه‌ر كرێكارانی ناڕازی، ژنانی یه‌كسانی
خواز، خوێندكارانی ڕاپه‌ڕیو و بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی كوردستان.
درووشمی الڵه اكبر یه‌كێك له پێناسه‌كانی حكومه‌تی مه‌زهه‌بی و
ڕه‌مزی بێبه‌ش كردنی خه‌ڵك له سه‌ره‌تایی ترین مافی ئینسانیه.
ڕێفۆرم خوازانی حكومه‌تی سه‌ڵاحیه‌ت
و توانایی و مه‌یلی ڕێبه‌ری كردنی خه‌باتی حه‌ق خوازانه‌ی خه‌ڵكی
ئێرانیان نه‌بووه‌و نییه. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران نابێ ببن به
هێزی زه‌خیره بۆ حیساب لێك ده‌ركردنی كاندیدا دۆڕاوه‌كان له گه‌ڵ
ئه‌حمه‌دی نژاد. نابێ بكه‌ونه شوێن درووشمگه‌لی
كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئه‌وان. پێویسته كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به درووشم و
داخوازی ڕۆشنی خۆیان كه ڕیشه‌ی له پێویستی حه‌یاتی ژیانی ئه‌وان
و مافه ئینسانیه‌كانیان دایه، بێنه مه‌یدانی ئه‌و خه‌باته‌وه.
ئه‌و درووشم و داخوازیانه‌ی كه جێبه‌جێ بوونی هه‌ركام له‌وانه
یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ڕژیمه دێنێته له‌رزین و
ڕووناكایه‌كی واقیعی ده‌خاته ژیانی خه‌ڵكه‌وه.
درووشمی جیایی دین له ده‌وڵه‌ت،
ئازادی بێ قه‌ید و شه‌رتی سیاسی، ئازادی هه‌موو زیندانیانی سیاسی،
یه‌كسانی ژن و پیاو له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی دا،
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حیجابی زۆره‌ملی، ئازادی پێكهێنانی ڕێكخراوه
كرێكارییه‌كان، زیاد كردنی حه‌ق ده‌ست به پێی ئاستی ئه‌وه‌ڕوم،
دابین بوونی ئازادی تاكه‌كه‌سی، كۆتایی هێنان به سته‌م كاری
نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام و داخوازی گه‌لێكی
دیكه‌ی له‌م چه‌شنه، ئه‌وانه‌ن كه پێویسته ببن به درووشمی
خه‌ڵكی ناڕازی له سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌مڕۆی ئێران.
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و هه‌موو
بزووتنه‌وه‌كانی پێشڕه‌وی كۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته هێزی خۆیان بۆ
دابین كردنی ئه‌م داخوازیانه ڕێك بخه‌ن. ڕووخاندنی ڕژیمی كۆماری
ئیسلامی له‌م ڕێگایه‌وه مه‌یسه‌ر ده‌بێ. هه‌ڵسووڕاوانی حیزب و
پێشڕه‌وانی سۆسیالیستی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، پێویسته
له هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا ده‌ورێكی هه‌ڵسووڕاو كاریگه‌ر ببینن و
ئه‌و بۆچوونه ببه‌نه ناو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ناڕازی و
خۆپیشانده‌ر.
بڕووخێ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی
بژی ئازادی به‌رابه‌ری حكومه‌تی كارگه‌ری
بژی سۆسیالیسم
كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
25ی
جۆزه‌ردانی ١٣٨٨ _ ١٥ ژوئه‌نی ٢٠٠٩
|