|
په‌یامی نه‌ورۆزی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، كرێكاران، خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش،
ئازیزانى بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوان، هاوڕێیانی هه‌ڵسووڕاوی
رێبازی كۆمه‌ڵه له‌هه‌ر شوێنیك هه‌ن، تێكۆشه‌رانی زێندانی له
سیاچاله‌كانی رژیم!
نه‌ۆروز و ساڵی تازه‌تان لێ پێروز بی. هێوادارین له ساڵی نوێ دا
خه‌م له ژیانتان دوور‌و رۆژانیكی پڕ له شادی و ئاسووده‌یی
چاوه‌رێتان بێ. هێوادارین ساڵی نۆێ ساڵی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره
و ساڵی وه‌دیهاتنی ئاوات وئاره‌زووه‌كانی شه‌ریف و ئێنسانی تان
بی.
ئازیزان!
خه‌بات له پێناوی ژیان به ئازادی، به‌سه‌ربه‌رزی و
به‌ئاسووده‌ییدا، ئه‌و رێگایه‌یه كه خه‌ڵكی كوردستان شان به
شانی هاوچاره‌نووسانیان له سه‌رتاسه‌ری ئێران گرتوویانه‌ته به‌ر.
بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له ٣ ده‌یه‌ی
رابردوودا گه‌ڵیك رێگای سه‌ختی بڕیوه‌و له‌گه‌لێك كه‌ندو كۆسپ
تێپه‌ربوه، كۆڵی نه‌داوه‌و وه‌كوو قه‌ڵایكی له‌شكان نه‌هاتوو،
هیوا به سه‌ركه‌وتنی له نێو دڵی جه‌ماوه‌ردا زێندوو راگرتووه.
به‌ڵام ئازادی به‌بێ گیانبازی مسۆگه‌ر نابێ و ئه‌وه گێانبه‌خت
كردووانی سه‌ربه‌رزمان بوون كه رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ری دوا
رۆژیان هه‌موار كردووه.
ئه‌مرۆكه رژیمێك به سه‌ر كۆمه‌لانی خه‌ڵكی ئیران‌دا حكومه‌ت
ده‌كات كه له‌نێوان خۆی و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌دا جگه له
زه‌بروزه‌نگ و هێزنواندن و ده‌سه‌ڵاتی به‌زۆرداسه‌پاو، و جگه له
ده‌ریایه‌ك له بێزاری و نه‌فره‌ت، شتێكی تری نه‌هیشتۆته‌وه. ئه‌و
رژیمه له‌ساڵی رابردوودا گه‌ڵیك هه‌وڵی دا كه‌له رێگای
به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی سه‌ركوته‌وه ئێراده‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك
تێك بشكێنی، رێگای مه‌قاوه‌مه‌تیان لێ ببه‌ستێ و ده‌نگی
ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینیان خه‌فه بكات.
له‌ساڵی رابردوودا و وه‌كوو ساڵانی پێشوو له لایه‌كه‌وه
به‌ده‌یان كه‌س له هه‌ڵسووڕاوانی تێكوشه‌ری خه‌باتی كرێكاری،
خه‌باتی ژنان، خۆێندكاران، هۆنه‌رمه‌ندان كه‌وتنه ژێر فشار‌و
ئازاره‌وه، زیندانی كران و ئه‌شكه‌نجه دران، به‌ڵام له‌لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه كارنامه‌ی ساڵی رابردووی بزووتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌كوردستان و له‌هه‌مووی ئێران پڕ بوو له
ئه‌زموون و پێشكه‌وتن. له‌و ساڵه‌دا دیتمان كه:
پێشڕه‌وانی چێنی كرێكار ئه‌وانه‌ی كه‌خه‌باتێكی عادڵانه‌ی
چێنایه‌تی بۆ به‌هێزكردنی ریزی چێنی كرێكار ده‌به‌نه پێش و له
پێناوی دا هاوكات ره‌نجی هه‌ژاری و زیندانیش ده‌كێشن، ژنانێكی
ئازاده و یه‌كسانیخواز كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگای رزگاری له‌كۆت
وبه‌ندی كۆنه‌په‌رستی و پیاومه‌زنی به‌هاوچاره‌نووسانیان نێشان
بده‌ن، خۆێندكارانێك كه ره‌وتی حه‌ره‌كه‌تی رادیكاڵ و
سۆسێالیستییان گرته‌به‌رو تێده‌كۆشن زانكۆكان له‌داوی حه‌ره‌كه‌تی
ئه‌نجوومه‌نی ئیسلامی و ئیسلاح خوازانی حكوومه‌تی رزگار كه‌ن،
هۆنه‌رمه‌ندان ونووسه‌رانێك كه هونه‌ر و قه‌ڵه‌م و
تواناییه‌كانیان له خزمه‌ت به ژیانی ئازاد وشارستانیانه‌ی
پێشڕه‌ودا خستووه‌ته‌كار، خه‌لكێكی زه‌حمه‌تكێش كه له‌سه‌ر
سنووره‌كان بۆبه‌ده‌ست هێنانی بژیۆی مه‌مره‌و مه‌ژی رۆژانه‌ی خۆیان
به‌هه‌ر ئاو و ئاورێك دا ده‌ده‌ن، هه‌مووی ئه‌وانه له ژێر زه‌ختی
دوژمن دا و سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی زیندان و ئازار، سه‌ره‌ڕای دژواری
هه‌ل ومه‌رجی ژیانیان و به‌رێچوونیان، سه‌ربه‌رزانه و بێ
راوه‌ستان، بێ پشوودان له سه‌نگه‌ره‌كانی خه‌بات وخۆراگری دا
درێژه پێدا و بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگیرانه‌یان له‌هه‌موو بواره‌كاندا
چه‌ندین هه‌نگاو به‌ره‌و پێش برد.
ساڵی رابردوو له‌هه‌مان كاتدا ساڵی توانه‌وه‌ی دوایین پاشماوه‌ی
ئه‌و ته‌وه‌هوماته بوو كه گۆیا رزگاری خه‌ڵكی ئێران و خه‌ڵكی
كوردستان له چنگ دێوه‌زمه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر ده‌ستی
ده‌وڵه‌تانی ئا‌مریكا و ئه‌وروپا و له ژێرزه‌ختی ئه‌وان دا
مه‌یسه‌ر ده‌بێت. ئه‌و هێزانه‌ی ئۆپۆزیسیۆن كه ئه‌و
خۆ‌شباوه‌ڕیانه‌یان په‌ره پێ ده‌دا ئه‌مرۆكه كه‌وتونه‌ته
پاكانه‌و شاردنه‌وه‌ی هه‌لۆێسته‌كانی رابردوویان و چاوه‌رێی
فورسه‌تێكی دیكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به هۆی بێباوه‌رییان به هێزی
جه‌ماوه‌ر، له كاتێكی دیكه‌دا و له بواری دێكه‌دا ده‌وری خۆیان
له په‌ره‌پێدانی خۆش باوه‌ڕێكی پڕ زه‌ره‌ر و زیانی دیكه‌دا
بنۆینن.
با له‌ساڵی نوێ دا به هوشێاری وبه رێكخراوی به‌ره‌و دامه‌زراندنی
ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ر، به‌ره‌و ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی به
ئازادیی و به ئاسووده‌یی، بۆ ئێستا وبۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو،
به‌ره‌و ئاسوه‌یه‌كی روون، به‌ره‌و سوسیالیزم و كومه‌ڵگایه‌كی بێ
چه‌وسانه‌وه و بێ سته‌م و بێ هه‌ڵاواردن هه‌نگاوه‌كانمان خێراتر و
پته‌وتر بكه‌ین.
ئێمه له‌م رۆژی سه‌ری ساڵی تازه‌یه‌دا به‌ڵێنی خۆمان بۆ خه‌باتی
بێ‌وچان و بێ ماندوو بوون له پێناوی به‌دیهێنانی ژیانێكی ئازاد
وبه‌رابه‌ر وسه‌ربه‌رز بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان وئێران،
له‌پێناوی كۆتایی هێنان به‌هه‌موو سته‌م و بی مافێك كه خه‌ڵكی
كورد ره‌نجی لێ ده‌بات، له‌پێناوی پاراستنی رێبازی كۆمۆنیستی
كۆمه‌ڵه كه‌ئاواتی گیانبه‌خت كردووانی ئازیزمان و چرای رێنوێنی
رێگای دوارۆژمانه، دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
جارێكی دیكه ساڵی تازه‌تان لێ پێروز بێ.
كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
(رێكخراوی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئیران)
نه‌ورۆزی ١٣٨٨هه‌تاوی
|