ئاكسێونی جیهانی له دژی ئێعدام و سه‌نگسار له ئێران
چوار رێكخراوی ئێران به ناوه‌كانی سولیداریتی، میشێن فری ئێران، كومیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی ئێعدام و كومیته‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی دژی سه‌نگسار رۆژی شه‌ممه ٢٨ی ئه‌وت، به‌اربه‌ر له گه‌ڵ ٦ی مانگی خه‌رمانانی وه‌ك رۆژی ئاكسیۆنێكی گه‌وره‌ی "سه‌د شاری جیهان له دژی ئێعدام"یان راگه‌یاند.ئه‌م كه‌مپه‌ینه له دژی ئێعدام و وه‌حشیانه‌ترین شكڵی، واته سه‌نگسار به‌رێوه‌چوه‌و و یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه روه‌شه‌وه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی كه‌سانی مه‌حكوم به سه‌نگسار بووه. دوێنه‌كه "كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی ئێعدام" و "كومیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی سه‌نگسار"به بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنی ژماره ٥٥ هه‌واڵی به‌رێوه‌چوونی ئاكسیۆنگه‌لێكی زۆریان بڵاوكرده‌وه. ئه‌وان رایانگه‌یاند كه هه‌زاران كه‌س له، زیاتر له سه‌دشار له ٣٢ وڵات له كۆر‌و كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مرۆدا به‌شداریان كردوه.له به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتوه‌كه" بڕیارنامه‌ی خۆپێشاندانه‌كه‌ی ئه‌مرۆ كه له لایه‌ن سازمانده‌رانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌وه خوێندرایه‌وه، له لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه به هوراكشانه‌وه‌كانی پشتیوان لێكرا یان به‌شداربوان راگه‌یاندنه‌كه‌یان ئیمزا كرد". له‌م بریاڕنامه‌ی دا به جینایه‌تی رژیمی ئیسلامی، كۆمه‌ڵ كوژی، ئاپارتایدی جینسی، زیندان و ئه‌شكه‌نجه ئێعدام و یاسای كۆنه‌په‌رستانه‌ی شه‌ریعه‌ت و پێویستی دادگایی كردنی سه‌رانی رژیمی ئیسلامی به تاوانی ٣١ جینایه‌ت له دژی مرۆڤایه‌تی ئاماژه كراوه. هه‌روه‌ها له سه‌ر خواستی ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رج و ده‌ستبه‌جێی "سه‌كینه محه‌مه‌دی ئاشتیانی" و سه‌رجه‌م كه‌سانی مه‌حكووم به سه‌نگسار، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی جۆره‌كانی ئێعدام و له‌وانه سه‌نگسار، به‌ره‌سمی نه‌ناسینی رژیمی ئیسلامی وه‌ك ده‌وڵه‌تی ئێران و ده‌ركردنی ئه‌م رژیمه له كۆر‌و كۆمه‌ڵه نێوونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و دادگایی كردن دستوپێوه‌نده‌كانی بڕیارده‌ری سه‌نگسار و به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌ئه‌وان له ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، ته‌ئكید كرایه‌وه.
"رژیی ئێسلامی بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كارێگه‌ری كه‌مپه‌ینی "سه‌د شاری جیهان له دژی سه‌نگسار" رۆژی شه‌ممه ٦ی ئاگۆست راگه‌یاندنێكی بڵاوكرده‌وه. ستادی به‌ناو مافی مرۆڤی ده‌زگای قه‌زایی، له‌م راگه‌یاندنه‌دا دروێ و ده‌له‌سه‌گه‌لێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه ته‌نانه‌ت كه‌سانی سه‌ر به رژیمیش ناتوانن باوه‌ری پێبكه‌ن.ئه‌م ناوه‌نده‌ی رژیم جارێكی دیكه ئاماژه‌یان به ئێعترافاتێك كرد كه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌شكه‌نجه‌و فریوكاری له سه‌كینه‌یان وه‌رگرتوه. به‌ڵام له پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا له راگه‌یاندنێكدا هاتوه كه رێگاچاره‌گه‌لێكی تایبه‌ت له به‌رده‌ست ده‌زگایی قه‌زاییدایه كه دواتر راده‌گه‌یه‌ندرێت. وایی ده‌چێ مه‌به‌ست له وتنی ئه‌م قسانه داشكاندنی حوكمی ده‌ركراو له دژی سه‌كینه محه‌مه‌دی ئاشتیانی بوو‌و.
سه‌نگسار ئامرازێكه بۆ پێك هێنانی كه‌ش و هه‌وایی ترس له نێوان ژناندایه كه مه‌به‌ستی ناچاركردنی ئه‌وان بۆ سه‌ردانه‌واندن و ته‌سلیم بوون به‌رانبه‌ر پیاوان. ئه‌م حوكمه له هه‌مان كاتدا ئامرازێكی سیاسیه كه له ده‌ستی رژیمی ئیسلامیدایه و بۆ ترساندنی خه‌لك له رژیم و پێك هێنانی كه‌ش و هه‌وای ترس و وه‌حشه‌ت له كۆمه‌ڵگادا كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرن. حوكمی سه‌نگسار بنه‌ره‌تدا به پێی شه‌رعی ئیسلامی دامه‌زراوه. به‌ڵام شه‌ریعه‌ت شه‌رت و مه‌رجێكی بۆ تاوانباركردن "زینای مه‌حه‌سنه"، دیاری كراوه. یه‌كێك له مه‌رجه‌كان دانپێدانانی كه‌سی تۆمه‌تبار یان شایه‌تی دانی ٤ كه‌سی عاقڵ و عادڵه. به‌و پێیه‌ی كه دۆزینه‌وه‌ی ٤ كه‌س كه له سه‌ر پێوه‌ندی جێنسی ٢ كه‌س شایه‌تی بوون عه‌مه‌لی نیه، مه‌ئموورانی رژیمی ئیسلامی له رێگای ئه‌شكه‌نجه‌وه كه‌سی تۆمه‌تبار ناچار به دانپێدانان به دژی خۆی ده‌كه‌ن. یاسادانه‌رانی رژیمی ئیسلامی بۆ پێك هێنانی زۆرترین ترس و زه‌جركوژ كردنی زۆرتری كه‌سی مه‌حكوم كرا‌و ماده‌یه‌كیان له یاسای سزادانی گشتی دا هێناوه. به پێی ماده‌ی ١٠٤ ئه‌م یاسایه به‌رده‌كانی كه بۆ به‌رده‌باران كردن به كار دێن، نابێت به ئه‌وه‌نده گه‌وره بن كه كه‌سی مه‌حكوم كرا‌و له زووترین كاتدا بكوژێت و ماوه‌ی ئه‌م شانۆگه‌ریه كورت بێته‌وه. حوكمی سه‌نگسار كه له پێش چاوی خه‌ڵكدا به‌رێوه ده‌چێت، جیا له، له نێو بردنی ئینسانێك به درندانه‌ترین و بێ ره‌حمانه‌ترین شێوه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر كه‌سانی جێبه‌جێ كه‌ری ئه‌م حوكمه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ كاریگه‌ری داده‌نێت. سه‌نگسار كه‌سانی جێبه‌جێكه‌ری ئه‌م حوكمه دڵره‌قتر ده‌كات و شاهیدان و كه‌سانی تماشاچیش تووشی حاڵه‌تی ده‌رونی جۆراوجۆر، له داهاتوودا ده‌كات. كاریگه‌ری ئه‌م حوكمه به‌تایبه‌ت له سه‌ر منداڵان زۆر رووخێنه‌رتره و هه‌تاهه‌تایه كاریگه‌ری خراپی ئه‌م كاره له سه‌رئه‌وان ده‌مێنێته‌وه.
له حاڵی حازردا ١٢ ژن و ٣ پیاو له لایه‌ن قازیه ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمی ئیسلامیه‌وه به سه‌نگسار مه‌حكوم كراون و حوكمه‌كانیشیان ته‌ئید كراوه. سه‌كینه یه‌كێك له‌م كه‌سانه‌یه و به‌ناوبانگترینیانیه.سه‌كینه ٤٣ ساڵ ته‌مه‌نه‌مه‌نیه‌تی خاوه‌نی ٢ منداڵی كچ و كوره. ناوبراو خه‌ڵكی شاری "ئۆسكو" له ٢٥ كیلۆمیتری شاری ته‌ورێزه‌و له زمانی فارسی به باشی تێناگات. جه‌لادان و قازیه‌كان، جیا له ئه‌شكه‌نجه كرانی ناوبراو ته‌نانه‌ت له‌م مه‌سه‌له‌شه وه‌ك ئامرازێك به دژی سه‌كینه كه‌ڵكیان وه‌رگرت.
كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی هه‌زاران كه‌سی له زیاتر له ١٠٠ شاری جیهان له ٣٢ وڵات به‌شێك له ناره‌زایه‌تی به‌ربڵاو به دژی رژیمی ئیسلامیه كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ئارادا بوو. به‌ڵام بێزاری له حوكمی سه‌نگسار ده‌ریایه‌كی له رق و نه‌فره‌تێكی په‌نگخواردووی له نێو جه‌ماوه‌ری ملیۆنی خه‌ڵكدا پێك هێناوه.
رژیمی ئیسلامی په‌ڵه‌ی ئه‌وه‌ی به نێوچاوانه‌وه‌یه كه له هه‌موو روانگه‌یه‌كه‌وه و له‌وانه له‌رووی ده‌ركردنی حوكمی سه‌نگسار، له گه‌ڵ تالیبان خاڵی هاوبه‌شیان هه‌یه.ده‌بێ به خه‌باتی شێلگیرانه و سازمانده‌رانه رژیمی ئیسلامی، رژیمی جه‌هل و جینایه‌ت ناچار له كۆتایی هێنان به ده‌ركردنی حوكمه دژی ئینسانی له‌م چه‌شنه بكرێت. خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا وێنه‌گه‌لێكی زۆریان له دژایه‌تی له گه‌ڵ ته‌واوه‌تی رژیم به یاسا و رێبه‌ری ده‌زگای سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌و سه‌ركوت نه‌خشاندوه، بێگومان سه‌رئه‌نجام سێبه‌ر ئه‌م رژیمه له سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
وتارێك له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
7 ی خه‌رمانانی 1389
29 ی ئاگوست‌ی 2010
سایتی حزبی كمونیستی ئێران http://www.cpiran.org
سایتی کومه له http://www.komalah.org
سایتی په‌یام http://www.payam.nu/indexkurdi.htm




