مۆته‌كه‌ی مه‌رگ به سه‌رسه‌ری كرێكارانی مه‌عده‌نی شیلیایی له قوڵایی ٧٠٠ میتری زه‌وی دا
به هۆی دارمانی مه‌عده‌نی ته‌ڵای "سه‌ن خوزه" هه‌ڵكه‌وتوو له ٤٥ كیلومیتری باكووری شاری "كۆپیاپۆ" له وڵاتی شیلی، ٣٣ كرێكار له قوڵای ٧٠٠ میتری دا كه به درێژایی ٥ كیلومیتریش له دره‌گای مه‌عه‌ده‌نه‌كه دووره، گرفتار بوون. له چه‌ند رژۆی ئه‌وه‌ڵی ئه‌و رووداوه‌دا، كه‌س نه‌ێده‌زانی ئه‌م كرێكارانه چیان به‌سه‌ر هاتووه. ترس و نیگه‌رانێكی بێ ئه‌و پڕ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كرێكارانه و هه‌موو خه‌ڵكی وڵاتی شیلی داگرتبوو.
پسپورانی بۆاری ئه‌منیه‌ت له كاری مه‌عده‌ندا وتبویان كه ئه‌م كرێكارانه زیاتر له ٢٤ كاتژمێر شانسی زیندوو مانه‌وه‌یان نییه، له حاڵێكدا كه هه‌ر چه‌شنه عه‌ملیاتێك بۆ نه‌جاتی ئه‌وان لانیكه‌م ٤ مانگی پێده‌چێت. به‌ڵام به هۆی هه‌وڵ و ته‌قاڵای بێ ماندووبوون و فیداكارانه‌ی هاوچینه‌كانیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌م كرێكارانه زیندوون و له‌و شوێنه‌ی وا تییدا گرفتار بوون حه‌شارگه‌ێكیان بۆ خۆیان دوزیوه‌ته‌وه. له‌م كاته به‌و دواوه هه‌وڵه‌كان بۆ رزگار كردنی ئه‌وان توند تر بووه و نه‌قشه‌ی بۆ دارێژرا.
هه‌واڵی ئه‌م رووداوه و هه‌وڵه‌كان بۆ رزگار كردنی ئه‌م كرێكارانه، ره‌نگدانه‌وه‌ێكی به‌ربڵاوی ناوچه‌یی و جیهانی پێدا كردووه و بنه‌ماڵه‌كانیان و هاوچینه‌كانیان له سنووری هێوا و بێ هیوایی دا له نیگه‌رانی دان. هه‌واڵه‌كان كاتێك هه‌ست بزوێن تر بوون كه سیمای كرێكارانی گرفتار به هۆی دوربینێكه‌وه كه له رێگای لوله‌ێكه‌وه نێردرابوو بۆ شوێنی كرێكاره‌كان، هاته سه‌ر سه‌فحه‌ی ته‌له‌ویزیون. ده‌زگاكانی ته‌بلیغاتی به‌م پێشكه‌وتنه هه‌ست بزوێنه زیاتر كه‌وتنه خۆ بۆ ئه‌وه‌یكه له جیاتی روون كردنه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌و كاره‌سات و كاره‌ساتی دیكه‌ی هاوچه‌شن، عه‌مه‌لیاتی كۆمپانیاكان بۆ نه‌جاتی كرێكاره‌كان زه‌ق كه‌نه‌وه.
به‌ره‌ی كرێكاران شه‌و و رۆژ له هه‌وڵدان كه ماوه‌ی ئه‌م ترس و هێوایه كه‌م كه‌نه‌وه و واپێده‌چێت كه به هه‌وڵی ده‌ڵسۆزانه و ماندووی نه‌ناسانه‌ی كرێكاران له‌ماوه‌ی ٢ مانگی داهاتوودا عه‌مه‌لیاتی نه‌جات به ئاكام بگات و ئه‌و كرێكارانه رزگاریان بێت. له‌م ناوه‌دا به‌ره‌ی سه‌رمایه‌دارانیش كه‌وتووه‌ته خۆی تا ئه‌م كاره‌ساته‌ش بكاته ئامرازێكی ته‌بلیغاتی و به‌ڵێنی بێ ناوه‌رۆك به كرێكاران بدات و ئاوری توره‌یی ئه‌وان، كه ده‌زانن هۆكاری ئه‌م رووداوه قازانج په‌ره‌ستی بێ سنوور سه‌رمایه‌دارانه، دابمركێننه‌وه. ئه‌وان به سه‌رف كردنی برێكی كه‌م له‌و پاره‌یه‌ی كه له رێگای ره‌نجی شان و ئاره‌قی ناوچاوانی كرێكاران به‌ده‌ستیان هێناوه، كاری عه‌مه‌لیاتی نه‌جات ده‌به‌نه پێش و مێداڵی شانازیه‌كه‌ی له سێنگی خۆیان ده‌ده‌ن.
كلیساش له‌م ناوه‌دا بێكار دانه‌نیشتووه و ده‌ره‌فه‌تی فریوكاری له ده‌ست نادات. پاپی گه‌وره په‌یام ده‌نێرت و كشیشه‌كان له مه‌نته‌قه‌ی رووداوه‌كه ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگا نه‌ده‌ن كرێكاران تاوانبارانی ئه‌م رووداوه بناسن و كێشه‌كان له‌سه‌ر زه‌ویه‌وه بگوازنه‌وه بۆ ئاسمان. ئه‌وان ده‌ست به سه‌ر و چاوی منداڵانی كرێكاره‌كان دا‌دێنن و داوای سه‌بووری بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن. به‌م جۆره ئه‌وانیش له ئارام كردنه‌وه‌ی توره‌یی كرێكاران ده‌وری خۆیان ده‌بینن.
داستانی پڕ و ئێش و ئازاری ئه‌و كرێكارانه‌ی كه له‌و مه‌عده‌نه‌دا كه‌وتنه دا‌و دوای ٢، ٣ مانگی دیكه كۆتایی پێدێت، له‌وانه‌یه ئه‌و ٣٣ كرێكاره ئیتر هه‌رگه‌ز بۆ جارێكی تر نه‌چنه‌وه ناو قوڵایی ٧٠٠ میتری ژێر زه‌وی. به‌ڵام ژماره‌یه‌كی گه‌ڵێك زۆرتر له‌وانه بۆ به‌ده‌ست هێنانی پارۆه‌نانێك له پشت ده‌رگای ئه‌م مه‌عده‌ن و مه‌عده‌نه‌كانی دیكه ریزیان به‌ستووه تاكو جێگای خالی ئه‌وان پڕ بكه‌نه‌وه و بۆ ده‌رهێنانی ته‌ڵا و مس بۆ سه‌رمایه‌داران بچنه ناو قوڵایی زه‌ویه‌وه. ئاكامی عه‌مه‌لیاتی نه‌جات هه‌رچی بێت، كار نابێت ته‌عتیل بێت، ئه‌م مه‌واده ده‌بێت له ناو دڵی زه‌وی ده‌ربهێندرێن. داستانی شوێن كه‌وتۆه‌كانی ته‌ڵا و مس و قه‌لع و رووی به ماجه‌رای ئه‌م ٣٣ كرێكاره كۆتایی پێنایه‌ت. سه‌رمایه پێویستی به‌م مواده‌یه كه له قوڵایی زه‌ویدا شاردراونه‌ته‌وه. كه‌سانێك ده‌بێت له سلامه‌تی و جه‌وانی و ته‌مه‌ن و گیانیان مایه دابنێن و ئه‌و مه‌واده بێننه سه‌ر زه‌وی هه‌تاكوو كه‌سانی دیكه وكوو خۆیان به ره‌نج و كاری له چه‌شنێكی دیكه ئه‌م مه‌واده بكه‌ن به دۆلار و یورۆ و یه‌ن و ریال و سه‌روه‌ت و ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌رمایه داران پێكه‌وه بنێن.
ئه‌م ره‌وره‌ویه وه‌ستانی بۆ نییه، مان و نه‌مانی سه‌رمایه به گه‌رانی ئه‌م ره‌وره‌ویه‌وه گرێدراوه و نابێ و ناتوانێ رابوه‌ستێ. دونیا، دونیا كار و حه‌قده‌ست و قازانج و سه‌رمایه‌یه. كرێكاری شیلیایی ده‌بێ بچێته قوڵایی پرمه‌ترسی ٧٠٠ میتری له مه‌عده‌نی "سه‌ن خۆزه". كرێكاری چینی ده‌بێ بچێته قوڵایی ترسناكی مه‌عده‌نی زوغال سه‌نگی "گوجیائۆ". كرێكاری سودانی ده‌بێ بچێته قوڵایی نائه‌منی مه‌عده‌نی ته‌ڵای "ئه‌بوحامید" له باكووری سودان. كرێكاری ئێرانی ده‌بێ بچێته قوڵایی پرمه‌ترسی مه‌عده‌نی "باب نیزوی". به‌بێ ئه‌و كرێكارانه له قوڵایی زه‌ویدا و به بێ كرێكارانی پشت ده‌زگاكانی كوره‌ی تواندنه‌وه‌ی فێلێز و كرێكارانی ماشێن سازی و كرێكارانی بینا سازی و كرێكارانی كوره‌خانه‌كان و هیتر، سه‌رمایه ناكه‌وته كار و قازانجێك به ده‌ست نایه‌ت.
هه‌وڵ و كۆشێشی فیداكارانه‌ی كرێكارانی گروپی نه‌جات له شیلی ئه‌و هیوایه‌مان پێده‌به‌خشێ كه ئه‌م كرێكارانه‌ی وا كه قوڵایی ٧٠٠ میتری مه‌عده‌نی "سه‌ن خۆزه"دا گرفتارن له كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ئینسانی رزگاریان ده‌بێت و چینی كرێكاری جیهانی رۆژی رزگاری ئه‌وان جه‌ژن ده‌گرێت. به‌ڵام رزگاری واقێعی ویه‌كجاری ئه‌م كرێكارانه و سه‌رجه‌م چینی كرێكاری جیهانی له گره‌وی له ناوچوونی نیزامی سه‌رمایه داری و دامه‌زرانی كۆمه‌ڵگای سوسیالیستی دایه.
وتارێك له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
11ی خه‌رمانانی 1389
02ی سێپتامبری 2010
سایتی حزبی كمونیستی ئێران http://www.cpiran.org
سایتی کومه له http://www.komalah.org
سایتی په‌یام http://www.payam.nu/indexkurdi.htm




