ئه‌گه‌رچی گه‌مارۆ ئابووریه نوێكان هێشتا نه‌چوونه‌ته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه، به‌ڵام شوێنه‌واره ڕه‌وانیه‌کانی ئاسه‌واری خۆی له‌سه‌ر بازاڕی ئه‌رزی ئێران داناوه و گرانی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ری نرخه كانی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه. به‌پێی دوایین راپۆڕته‌كان نرخی دۆلار گه‌یشتۆته سنووری ٢٠٥٠ تمه‌ن و سكه‌یه‌كی ته‌ڵاش به ملیۆنێک و په‌نجا هه‌زار تمه‌ن کڕین و فرۆش ده‌کرێت. هاتنه خواره‌وه‌ی خێرا و به‌رچاوی نرخی ڕیاڵ بووه‌ته هۆی چوونه سه‌ره‌وه‌ی نرخی پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک. هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکردنی شه‌پۆلی تازه‌ی گه‌مارۆکان، قووڵ بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری، و بێ توانایی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به کۆنترۆڵی ئه‌م قه‌یرانه، چاپکردنی به‌رده‌وامی ئه‌سکیناسی بێ پشتیوان بۆ په‌رداخت كردنی یارانه نه‌غدیه‌کان، و زۆربوونی قه‌باره‌ی نه‌غدینه‌گی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هاتنه‌خواره‌وه‌ی بایه‌خی ڕیاڵ و گران بوونی کالاکان داناوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له به‌رچاوه ئه‌و راستییه‌یه که شوێنه‌واری ڕه‌وانیی به‌رین بوونه‌وه‌ی گه‌مارۆکان له‌سه‌ر چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌خێرایی ته‌وه‌ڕوم بێ ته‌ئسیر نه‌بووه.
سه‌یر ئه‌وه‌یه که كاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی پاش ئه‌و هه‌موو بایکۆت و گه‌مارۆیه و ته‌نانه‌ت به ده‌ستپێکردنی ئه‌زمه‌ی بازاڕی ئه‌رزیش، شانیان هه‌ڵده‌ته‌کاند و ده‌یانوت ئه‌م جۆره گه‌مارۆیانه كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر ئێران نابیت، به‌ڵام له‌مڕۆژانه‌دا و به هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌رزشی ڕیاڵ، بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه و به نیگه‌رانیه‌وه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ساعه‌ت به ساعه‌تی نرخی ئه‌رز چاولێ ده‌که‌ن.
قه‌یرانی ئه‌رز، که پێشبینی ده‌کرێت دیسانیش هه‌ڵگری شۆکی زیاتر بێت، هاواری به‌شێک له خودییه‌کانی نێو حکومه‌تیشی به‌رز کردۆته‌وه. به‌رپرسی کۆمیسیۆنی تایبه‌تی مه‌جلیس له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر وتویه‌تی:" کاری به‌رهه‌م هێنان، هاورده کردن و ناردنه‌ده‌ره‌وه به‌هۆی ناسه‌قامگیری نرخی ئه‌رز ڕاگیراوه." ئابووری زانان و کارناسانێکی حکومه‌تی دیکه‌ش نیگرانی هاوشیوه‌یان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام له هه‌مان حاڵ‌دا، چاره‌سه‌رێکیشیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئه‌م قه‌یرانه پێ نییه.
هه‌ر ئه‌م وتانه، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن که بواره‌کانی کار و به‌رهه‌م هێنان زیاتر له داهاتوو داده‌خرێن و به‌م نزیکانه ژماره‌یه‌کی زیاتر له کرێکاران و کارمه‌ندانی ناوه‌نده‌کانی کار و به‌هه‌م هێنان به خێڵی بێکارانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن و هه‌ر به‌و خێراییه‌ی که ئه‌رزشی ئه‌رزی خاریجی له بازاڕدا هه‌ڵده‌کشێ، نرخه‌کانیش ده‌چنه‌سه‌ره‌وه و توانایی کڕینی خه‌ڵکیش گه‌لێک خێراتر له‌پێشوو دێته‌خواره‌وه.
ئه‌گه‌رچی جه‌ماوه‌رێکی به‌رین له خه‌ڵک به‌هۆی نه‌داری و باقی بیبه‌شیه‌کانی دیکه‌ی ژیانیانه‌وه، ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ دۆلار و ئه‌رز و ته‌ڵادا سه‌روکاریان نییه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر به‌رهه‌مێکی که ئه‌وان ڕۆژانه پێویستیان پێیه‌تی له‌ژێر کاردانه‌وه‌ی هه‌ڵکشان و داکشانی نرخی ئه‌رز دایه، نرخی گشت پێداویستیه‌کانی ژیانیان به‌شێوه‌یه‌ک ده‌چێته سه‌ره‌وه که ئیتر توانایی ئه‌وه‌یان نیه ته‌نانه‌ت ئه‌و بڕه پێداویستیه‌ی بۆ ژیانێکی مه‌مره‌ومه‌ژیژی پیویستیان پێیه‌تی له‌گه‌ڵ خۆیان بۆماڵه‌وه‌ی به‌رنه‌وه.
ئه‌و راپۆڕتانه‌ی له گۆشه‌و کاناری وڵاته‌وه بڵاوده‌بنه‌وه باس له چوونه سه‌ره‌وه‌ی خێرای نرخه‌کان به‌دوای دابه‌زینی هه‌رچی زیاتری ئه‌رزشی ڕیاڵ له‌به‌رانبه‌ر باقی ئه‌رزه خاریجیه‌کاندا ده‌که‌ن. به‌پێی به‌شێک له‌و ڕاپۆرتانه، ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی هه‌ر کیلۆیه‌ک گۆشت تا 3 هه‌زار تمه‌ن چۆته سه‌ره‌وه. چوونه سه‌ره‌وه‌ی له ناکاوی نرخی پێداویستییه‌كان به تایبه‌ت به‌رهه‌مه مه‌سره‌فیه‌کان، خه‌ڵک به گشتی و کرێکاران و حه‌قوق بگیرانی به تایبه‌تی له‌باری به‌ڕێچوونه‌وه زیاتر له پێشوو خستۆته ژێر گوشاره‌وه و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی به‌رز کردۆته‌وه.
خه‌ڵک له تاکسی و له شوێنه گشتیه‌کان له قسه‌وباسی ڕۆژانه‌یا‌ندا، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌م بارودۆخه نوێیه ده‌رده‌بڕن. کرێکاران و کارمه‌ندان به هۆی حقوق و حه‌قده‌ستی که‌م و بێ پووڵی سه‌رچاوه گرتوو له نه‌درانی حقوقه وه‌دواخراوه‌كانیان نیگه‌رانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی خێرای نرخه‌کان و بێتوانایی له دابین کردنی پیداویستییه‌کانی رۆژانه‌یانن.
ئه‌م ڕۆژانه نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به ده‌رکران و بێ‌کاری و نیگه‌رانی له هاتنه‌خواره‌وه‌ی توانایی کڕین، گه‌وره‌ترین نیگرانی کرێکاران و جه‌ماوه‌ری که‌م داهاتی کۆمه‌ڵگایه. دایکی دوو منداڵ که تاقه نان هێنه‌ری بنه‌ماڵه‌یه، به یه‌کێک له هه‌واڵنێرییه‌كانی وتووه:" هیچ پاشه‌که‌وتێکمان نییه. ئه‌گه‌ر سبه‌ی ڕۆژ ده‌رگای ئه‌و شیرکه‌ته‌ی به‌هه‌زاران زه‌حمه‌ت و به‌دبه‌ختی تێیدا دامه‌زراوم دابخرێت، خاوه‌ن ماڵ بارگه‌وبنه‌مان فڕێده‌داته ده‌ره‌وه."
خه‌ڵک ده‌زانن که تاوانی ئاسه‌واره‌کانی ئه‌م گه‌مارۆ ئابووریانه و گه‌مارۆ نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان زیاتر له‌هه‌ر که‌سێکی دیکه ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی جه‌ماوه‌ری فه‌قیر و هه‌ژار. خه‌ڵک ته‌نیا نیگه‌رانی ئه‌وه نین که نرخی ئه‌و کالایانه‌ی نیازیان پێیه‌تی چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌چێته سه‌ره‌وه و توانایی کڕینیشیان هه‌ربه‌و ڕاده‌یه دێته‌خواره‌وه، به‌ڵكوو ئه‌وان به‌زۆری نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن که ئه‌گه‌ر وه‌زعه‌که هه‌ر به‌م شێوه‌یه بچێته پێشه‌وه، به زوویی شاهیدی برسیه‌تی زیاتر و بارودۆخێكی موسیبه‌تبارتر ده‌بن.
له ئاکامی گه‌مارۆکان و نه‌بوونی سه‌قامگیری له بازاڕی ئه‌رزدا، بازاڕی ئیحتیکار و شاردنه‌وه‌ی كه‌ل و په‌لیش له‌لایه‌ن تاقمه قازانج په‌ره‌سته‌کانه‌وه گه‌رمه و زۆربه‌ی توجاڕ و دوکانداره گه‌وره‌کانی بازاڕ، له فرۆشتنی کالا خۆده‌بوێرن و ده‌ڵاڵان و ئیحتیکارچیان خه‌ریکی شاردنه‌وه‌ی کالاکانن. نیگه‌رانی له که‌مبوونی پێداویستییه‌كانی ژیانی رۆژانه و زیاتر گران بوونیان، ئه‌و ڕۆحیه‌یه‌ی له‌نێو خه‌ڵکدا په‌ره‌پێداوه که ئه‌وانێش هه‌ر له ئێستاوه بکه‌ونه بیری"رۆژی مه‌بادا"وه و ئه‌گه‌ر بتوانن، پێداویستی زیاتر له ماڵه‌وه زه‌خیره بكه‌ن.
بارودۆخی شێواو و شپرزه‌ی ئه‌م حه‌وتوانه‌ی دوایی، بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک برژێنه فرۆشگاکان بۆ کڕین و پاشه‌که‌وت کردنی پێداویستیه زه‌روری و سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیانیان.
ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له تارانه‌وه ده‌گه‌ن باس له‌وه ده‌که‌ن که زۆربه‌ی فرۆشگا و سوپێڕمارکێته زنجیره‌ییه‌کانی تاران له‌گه‌ڵ هجومی به‌لێشاوی خه‌لکدا ڕووبه‌ڕوون. به‌شێک له کارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت و کرێکاران که به‌شیوه‌ی ئاسایی كڕینی خۆیان له فرۆشگا زنجیره‌ییه‌کان و به "بۆنی" کڕینی كالا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به هۆی نیگه‌رانی له چوونه سه‌ره‌وه‌ی نرخه‌کان، له هه‌وڵدان ته‌واوی "بۆنه"کانیان بکڕن و پاشه‌رۆكی بكه‌ین. کڕینه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی خه‌ڵک له‌و نیگه‌رانیانه‌وه سه‌باره‌ت به ئاکامی گه‌مارۆ ئابووریه سه‌پێنداوه‌کان و چوونه سه‌ره‌وه‌ی ڕۆژ له ڕۆژ زیاتری نرخی كه‌ل و په‌له مه‌سره‌فیه‌کان سه‌رچاوه ده‌گرێت.
زۆربه‌ی ئه‌و کارناسانه‌ی چاودێری بازاڕ ده‌که‌ن، له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که له‌گه‌ڵ گه‌مارۆ و بایکۆتی به‌ته‌واوی نه‌وتدا، که له 6 مانگی دیکه‌وه ده‌ست پێده‌کات، زه‌خیره‌ی ئه‌رزی ئێران به خێرایی داده‌به‌زیت و هه‌لومه‌رجه‌كه له‌مه‌ش خراپتر ده‌بێت كه ئێستا هه‌یه. سروشتیه که له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا که به ئاسانی پێشبینی ده‌کڕیت، ڕه‌وتی قوڵ بوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و برسیتی به‌رینتر ده‌بێت. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک کاتێک که ڕۆژانه شاهیدی چوونه سه‌ره‌وه‌ی نرخه‌کانن، له‌هه‌ر که‌سێکی دیکه باشتر ڕۆژه سه‌خت و دژواره‌کانی داهاتوو له زه‌ینیاندا وێناده‌که‌ن و له ناخیشه‌وه نیگه‌ران ده‌بن.
ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی بازاڕی ئابووری و ئه‌م ئاسته له نیگه‌رانی و ئه‌م راده‌یه له هه‌ژاری و برسیه‌تی، ئیتر بۆ جه‌ماوه‌ری ملیۆنی خه‌ڵک شیاوی ته‌حه‌مول کردن نییه. ئه‌م وه‌زعه کاسه‌ی سه‌بری خه‌ڵکی لێوڕێژ کردوه. هه‌موو نیشانه‌کان باس له که‌ڵه‌که بوونی قین و تووڕه‌یی شاراوه‌ی خه‌ڵک دژ به گرانی و بارودۆخی فه‌لاکه‌تباری ئابووری و ڕه‌خسانی بواره عه‌ینیه‌کانی ئاخێزێکی گشتی به‌دژی وه‌زعی نا عادڵانه‌ی زاڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا ده‌که‌ن. به‌ڵام گشت ئه‌مانه له هه‌لومه‌رجێکدایه که هێشتا چینی کرێکار به شێوه‌ی ڕێکخراو نه‌هاتۆته مه‌یدانی سیاسی کۆمه‌ڵگا‌وه تا سه‌رجه‌م زه‌رفیه‌ته‌کانی ناڕه‌زایه‌تی دوارۆژی خه‌ڵکی ناڕازی سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی ئێستا به ئاڕاسته‌یه‌کی ئاگاهانه‌دا به‌ره‌وپێش به‌رێت.
له‌وه‌ها هه‌لومه‌رجێکدا ئه‌وه‌ی که گرینگیه‌کی حه‌یاتی هه‌یه، هه‌ست کردن به‌م ڕاستیه‌یه که کۆتایی هێنان به‌و ئازار و نه‌هامه‌تیانه‌ی ئه‌م ڕژیمه كه به‌سه‌ر کرێکاران و خه‌ڵکی ئێرانی‌دا سه‌پاندوه و ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی ته‌نیا به هاتنه مه‌یدانی رێكخراوی چینی کرێکار، هاوڕێی و هاوهه‌نگاوی باقی بزووتنه‌وه پێشڕه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌گه‌ڵیدا مسۆگه‌ر ده‌بیت. ئه‌ركی هێنانه مه‌یدانی ئه‌م هێزه چینایه‌تییه و ڕێکخستنی، له ئه‌ستۆی کومۆنیسته‌کان، کرێکارانی پێشڕه‌و و شه‌به‌که‌ی هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه ڕادیکاڵه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندایه!
وتاری رۆژی ته‌له‌ویزیۆنی كۆمه‌ڵه
6ی رێبه‌ندانی 1390
26ی ژانویه 2011
سايت حزب کمونیست ایران http://www.cpiran.org
سايت کومه له http://komalah.org/farsi
سایت پیام http://www.payam.se




